ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ی ته‌مموزی 2019، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند كه ده‌ستیانكردوه به وه‌رگرتنی به‌شی یه‌كه‌م و كه‌لوپه‌له سه‌ره‌تاییه‌كانی سیستمی به‌رگریی موشه‌كیی S-400ی روسیا و كه‌لوپه‌له‌كانیش بۆ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت گواستراونه‌ته‌وه.
به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان روسیا و توركیا، له قۆناغی یه‌كه‌مدا سیستمه‌كه راده‌ست ده‌كرێت و له دوو ناوچە جێگیر دەکرێت، یەکێکیان ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت و ئەوی دیکەش له ناوچەی مه‌له‌تێی باكوری كوردستانە، شاره‌زا روسیه‌كانی ئه‌م سیستمه‌ش بۆ ماوه‌ی مانگێك له توركیا ده‌مێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له روی كرده‌ییه‌وه تاقی بکرێتەوە.
یه‌كه‌مجار توركیا و روسیا له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2016 ده‌ستیان به دانوستان له‌سه‌ر سیستمه‌كه كرد تا مۆسكۆ به ئه‌نقه‌ره‌ی بفرۆشێت، دواتر و له كۆتایی 2017 روسیا رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گرێبه‌ستی نێوانیان واژوو كردوه.
له‌وكاته‌شدا خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند كه له مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2019 سیستمه‌كه بۆ خاكی توركیا ده‌گوازرێته‌وه، هاوكات سێرگی چیمیزۆڤ، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی كۆمپانیای رۆستیخ-ی روسیا ئاشكرایكرد كه به‌های پێدانی ئه‌و سیستمه به توركیا دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلاره.
له‌به‌رامبه‌ر كڕینی سیستمه‌كه له توركیا، ئه‌مریكا چه‌ندینجار نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕیووه دوایین جار واشنتن هۆشداریی به توركیا دا ئه‌گه‌ر سیستمه روسییه‌كه بكرێت، ئه‌ویش فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F-35ی پێ نافرۆشێت.
سیستمی به‌رگری S-400 به پێشكه‌وتووترین سیستمی به‌رگری ئاسمانی روسیای هه‌ژمار ده‌كرێت، موشه‌كه‌كانی له توانایاندایه هه‌موو جۆره فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی بپێكن، له ناویشیاندا فڕۆكه‌ی شه‌به‌حی ئه‌مریكایی.
موشه‌كه‌كانی سیستمه‌كه ده‌توانن مووشه‌كی باڵدار بپێكن و له دوریی 600 كیلۆمه‌تره‌وه ئامانجه‌كه‌یان بدۆزنه‌وه و ئامانجه ئایرۆدینامییه‌كانیان له مه‌ودای 400 كیلۆمه‌تر و موشه‌كه بالیستییه‌كان له مه‌ودای 60 كیلۆمه‌تر تێكبشكێنن.
سه‌رنجڕاكێشترین بابه‌تی ئه‌و سیستمه ئه‌وه‌یه له ماوه‌ی ته‌نیا 5 خوله‌كدا ئاماده ده‌بێت بۆ كاركردن و ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی.
AM:11:07:12/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2996
جار خوێنراوه‌ته‌وه