قاسم سوله‌یمانی: هێزی ئه‌مریكا له هه‌ر ناوچه‌كه‌یدا بێت، دۆخی ئه‌منی خراپ ده‌بێت
قاسم سوله‌یمانی
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس-ی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران پێی وایه بونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك، هۆكار بۆ تێكچونی ئاسایشی ئه‌و ناوچه‌یه.
له جریوه‌یه‌كدا كه له هه‌ژماره‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر كردویه‌تی، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس-ی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران نوسیویه‌تی: ئه‌مریكا خۆی سروشتی وایه كه نائارامی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت.
ده‌شڵێت: هیچ شوێنێك له دنیادا نییه هێزی ئه‌مریكای لێ بێت و ئه‌و ناوچه‌یه ئارام بێت.
وته‌كانی سوله‌یمانی له‌كاتێكدایه كه به‌ریتانیا رایگه‌یاندبوو هه‌وڵێكی سوپای پاسدارانی شكست پێهێناوه كه مه‌به‌ست لێی ده‌ستگرتن بووه به‌سه‌ر گه‌شتییه‌كی نه‌وتگوازه‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵام سوپای پاسداران ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.
AM:10:04:12/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت