ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی چه‌كدارێكی داعشی راگەیاند


وێستگه‌ نیوزـ

له‌ ناحیه‌ی بازیان-ی سه‌ربه‌ پارێزگای سلێمانی، هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاوا چه‌كدارێكی داعشیان ده‌ستگیر كرد.

ئاسایشی ڕۆژ ئاوای سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ رۆژی پێنجشه‌مه‌ 11ی ته‌مموزی 2019 ده‌ریكردوه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌: "هێزه‌كانی ئاسایش تیرۆریستێكی داعشیان به‌ناوی (عه‌لی عه‌بود عه‌تیه‌) كه‌ دانیشتووی ناحیه‌ی ( الرومانی) سه‌ر به‌پارێزگای ئه‌نباره‌ ده‌ستگیر كردووه.

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئاشكرایكردوه‌ كه‌ چه‌كداره‌كه‌ی داعش له‌ ساڵی 2015وه‌ له‌سنووری ناوچه‌كه‌یدا په‌یوه‌ندیی به‌و رێكخراوه‌وه‌ كردووه‌ و له‌گه‌ڵیان ماوه‌ته‌وه‌.

ده‌شڵێت ناوبراو له‌داوای كۆتایی هاتنی داعش چوه‌ته‌ سوریاو دواتر هاتووه‌ته‌ ناو خاكی هه‌ریه‌می كودستان له‌ساڵی 2019 دا ڕووی له‌سنووری چه‌مچه‌ماڵ و به‌رده‌قاره‌مان و بازیان كردوه‌.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئاشكرایكردوه‌ كه‌ چه‌كداره‌كه‌ی داعش دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی (2)ی تیرۆر به‌نده‌.


AM:09:03:12/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 3524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت