خانەقین... هەڵمەتێكی فراوان لەپێناو جێبەجێكردنی مادەی ١٤٠ دەستپێدەكات

‌ناوەندی شارۆچکەی خانەقین

وێستگە نیوز-
بڕیارە لە ڕۆژی شەممەی داهاتووەوە لە خانەقین ھەڵمەتێكی كۆكردنەوەی ئیمزا بۆ جێبەجێكردنی مادەی ١٤٠ و دروستكردنی گوشار لەسەر حكوومەتی بەغدا لەمبارەیەوە دەستپێبكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەدئەمین حسێن قایمقامی خانەقین لە نووسراوێكی فەرمیدا كە ئاراستەی پارێزگاری دیالەی كردووە، هاوپێچ دەقی نووسراوێكی ئەنجوومەنی قەزای خانەقینی بۆ ناردووە دەربارەی كۆكردنەوەی ئیمزا لەپێناو دروستكردنی گوشار لەسەر حكوومەتی فیدراڵی بۆ جێبەجێكردنی مادەی ١٤٠ی دەستووری هەمیشەیی عێراق.

لە نووسراوەكەی ئەنجوومەنەكەدا كە ئیمزای سەمیر محەمەد نور سەرۆكی ئەنجوومەنەكەی لەسەرە، هاتووە كە بە شێوەی خۆبەخشانە هەڵمەتی كۆكردنەوەی ئیمزا بۆ جێبەجێكردنی مادەی ١٤٠ ئەنجام دەدەن.

بڕیاریشە لە ڕۆژی شەممەوە هەڵمەتەكە دەستپێبكات بۆ كۆكردنەوەی ئیمزای هاووڵاتیان.

هــ. ب


PM:11:43:11/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 2584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو