كۆسره‌ت ره‌سوڵ داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی و كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌كات
وێستگه نیوز –
جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه ئومێده‌واره كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم، ببێته حكومه‌تێكی به‌هێزو خزمه‌تگوزار و له سایه‌یدا كار بۆ چه‌سپاندنی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌فافیه‌ت له خه‌رجی و داهاتدا و ئاسووده‌یی و خۆشگوزه‌رانی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكات.
به بۆنه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كرد.
له سه‌ره‌تای په‌یامه‌كه‌دا هاتووه "به سڵاوێكی گه‌رمه‌وه، به بۆنه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی گه‌رمی خۆم ئاڕاسته‌ی ته‌واوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و جه‌ماوه‌رو هه‌وادارانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به تایبه‌ت ده‌كه‌م و سوپاسی ماندووبوون و خۆڕاگریتان ده‌كه‌م، ده‌زانم كه چاوه‌ڕوانیتان بۆ پێكهێنانی ئه‌م كابینه وه‌زاریه‌ی ئێستا كاتی زیاتر له پێویستی خۆی خایاند‌و كاریگه‌ری نه‌رێنی خۆی له‌سه‌ر ئاستی گوزه‌رانی هاووڵاتیان و سست بوونی بازار و خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌جێ هێشتبوو".
كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌ڵێت: "به‌ڵام دواجار به خواست و ئیراده‌ی هه‌موو لایه‌ك تێكڕای ئاسته‌نگه‌كانمان بڕی كابینه‌ی نۆهه‌می حكومه‌تی هه‌رێمیش به ستافێكی نوێوه پێكهێنرا"
جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی ده‌شڵێت: "ئومێدمان وایه ببێته حكومه‌تێكی به‌هێزو خزمه‌تگوزار و له سایه‌یدا كار بۆ چه‌سپاندنی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌فافیه‌ت له خه‌رجی و داهاتدا و ئاسووده‌یی و خۆشگوزه‌رانی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكات".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "سه‌رباری پیرۆزبایشمان له‌سه‌رۆك و جێگر‌و ته‌واوی ئه‌نجوومه‌نی نوێی وه‌زیران، روویی قسه‌مان له به‌ڕێزیانه و داوایان لێده‌كه‌ین كه هه‌رچی له توانایاندایه له ووزه و توانای ماددی مرۆیی، ژیرانه بیخه‌نه خزمه‌ت دابینكردنی ئاشتی و ئارامی و ئاسایشی نیشتمانی مسۆگه‌ر بكه‌ن و ڕێگا خۆشكه‌ر بن بۆ بونیادنانی ژێرخانی ئابووری پته‌و له هه‌رێمی كوردستان ،كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی پایه‌كانی ئابووریه‌كی به‌هێز هه‌بێت بۆ دابینكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئاسووده‌و خۆشگوزه‌ران و هه‌م له‌ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و هه‌م له‌و ناوچانه‌ی كه كوردستانین و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت هه‌رێمدان".
رۆژی چوارشه‌ممه 10ی ته‌مموزی 2019 له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه متمانه به كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان درا به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی درا.
PM:09:12:11/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 6640
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت