نازم دەباغ: ئێران ئاگاداریکردینەوە تۆڵەی کوژرانی فەرماندەکەی دەکاتەوە
وێستگە نیوز-
ماوەی دوو رۆژە گوندەکانی سنووری سیدەکان و حاجی ئۆمەران لەلایەن تۆپخانەکانی ئێرانەوە تۆپباران دەکرێن و نوینەری حکومەتی هەرێمیش دەڵێت "
ئێران ئاگاداریکردینەوە تۆڵەی کوژرانی فەرماندەکەی دەکاتەوە".
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران بە روداوی راگەیاندوە "دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە فەرماندەیەک و دوو سەربازی سەر بە سوپای پاسداران لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کوژران، کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگاداریکردینەوە کە تۆڵەی کوژرانی ئەو فەرماندە و سەربازانە لە حیزبەکانی سنووری هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، چونکە بە گوتەی ئەوان ئەو کردە سەربازییە لەلایەن ئەوانەوە ئەنجامدراوە".
نازم دەباغ ئاماژەی بەوەشداوە ""ئەو کردەیەی لە سنووری پیرانشار ئەنجامدرا، لە کاتێکی هەستیاردا بوو، ئەگەر حیزبە ئێرانییەکانی باشووری کوردستان دەستیان تێیدا هەبووبێ، دەبوو رەچاوی ئەوە بکەن کە هەرێمی کوردستان لە سەروبەندی پێکهێنانی حکومەتدایە و، رێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نەشکێنن".
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، یەکێک لە دیارترین فەرماندە سەربازییە خۆجێییەکانی سوپای پاسداران لەگەڵ دوو ئەندامی دیکەی سوپای پاسداران لە هێرشێکدا کوژران و چەکدارێکی دیکەش برینداربوو.
حاسڵ ئەحمەدی، ناسراو بە حاسڵ ئێلخانی، خەڵکی شاری پیرانشاری سەر بە پارێزگای ورمێ، لەنێو سوپای پاسداراندا پلەی عەقید "سەرهەنگ" واتە "عەقید"ت هەبووە، کاژێر 06:00ـی ئێوارەی چوارشەممە لەگەڵ دوو ئەندامی دیکەی سوپای پاسداران تەقەیان لێکرا و کوژران و ئەندامێکی دیکەش دیکەش برینداربوو.
بەبیانوی کوژراونی ئەو فەرماندەیەشیانەوە ماوەی دوو رۆژە گوندەکانی سنووری سیدەکان و حاجی ئۆمەران لەلایەن تۆپخانەکانی ئێرانەوە تۆپباران دەکرێن، بەهۆی تۆپبارانەکەشەوە دوێنێ لە گوندی دێرێی سەر بە سیدەکان، کچێکی تەمەن 18 ساڵ بە ناوی "زەیتوون قادر" گیانی لەدەستدا، دوو براشی بە ناوەکانی "سیروان" تەمەن 23 ساڵ و "ئیسماعیل" تەمەن 14 ساڵ بە سەختی برینداربوون.
حكومهتی ههرێمی كوردستان رۆژی 10-7-2019 ناڕەزایەتی خۆی دژی هێرشکردنە سەر سوپای پاسداران لە پیرانشار، هەروەها تۆپبارانەکەی ئێران بۆ سەر ناوچە سنوورییەکان دەربڕی و، راشیگەیاند "حكومهتی ههرێمی كوردستان داوا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات بۆردوومانكردنی ناوچهكە رابگرێت و نهبێته هۆی دڵهڕاوكێ و دهربهدهربوونی دانیشتووان".
هــ. ب
PM:06:54:11/07/2019
ئهم بابهته 2984
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت