عەفرین... بەهۆی تەقینەوەیەکەوە ١١ چەکداری سەر بە تورکیا کوژران
وێستگە نیوز-
لە ئەنجامی تەقینەوەکەی گوندی ترندێ-ی سەربە عەفرین، لانیکەم ١١ چەکداری جەبهەی شام کوژران و ٢٠ چەکداری دیکەش بریندار بوون.
ئاژانسی هاوارنیوزی نزیک لە یەپەگە بڵاویکردووەتەوە "ئەمڕۆ پێنجشەممە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە گوندی ترندێ لە عەفرین لە نزیک ناوندێکی چەکدارانی "جەبهە شامی"ی هاوپەیمانی تورکیا ڕوویداوە و بەهۆیەوە ١١ چەکدار و ئەو کەسانەی هاوردەکراون و لە عەفرین بەجێ کراون کوژراون، هەروەها ٢٠ چەکداریش دیکەش بریندار بوون.
لەسەر ئەنجامی تەقینەوەکەی دیکە کە لە کۆڵانی ڤێلات لە ناوەندی شاری عەفرین ڕوویداوە، تا ئیستا هیچ زانیارییەک ڕوون نەبووەتەوە.
هــ. ب
PM:05:43:11/07/2019
ئهم بابهته 2064
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت