مه‌سرور بارزانی بۆ وه‌زیره‌كان: دوور له‌ حزبایه‌تیی خزمه‌تی هاووڵاتیان بكه‌ن


وێستگه‌ نیوز –
له‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ وه‌زیرانی‌ كابینه‌كه‌ی‌، مه‌سرور بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان داوایلێكردن دوور له‌ حزبایه‌تیی خزمه‌تی هاووڵاتیان بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11ی‌ ته‌مموزی‌ 2019 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت كۆبۆوه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی داوای له‌ وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد به‌ گوێره‌ی كارنامه‌ی حكومه‌ت و به‌ گیانێكی نیشتمانی دوور له‌ حزبایه‌تیی خزمه‌تی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

بڕیاریشه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجام بدات.

دوێنێ په‌رله‌مانی كوردستان متمانه‌ی به‌ پێكھاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ مه‌سرور بارزانی‌ و قوباد تاڵه‌بانی‌ دا.


PM:03:20:11/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 5564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت