كاندیده‌كه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك بناسه
ئه‌ندازیار ته‌یب جه‌بار
وێستگه نیوز ـ
یه‌كێتی و پارتی له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیاندا بۆ دانانی ئه‌ندازیار ته‌یب جه‌بار، بۆ پارێزگاری كه‌ركوك رێككه‌وتنیان ئیمزاكرد.
لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی و حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایانگەیاند، كە رێككەوتوون لەسەر دیاركردنی ته‌یب جه‌بار ئەمین وەك پارێزگاری كەركوك.
حاکم قادر لە کۆنفرانسەکەدا رایگەیاند: "پشتیوانی لە کابینەی نوێ دەکەین و ئومێدەوارین هەموو لایەک پشتیوانیی پەیڕەو و پڕۆگرامەکانی بکات".
لای خۆیەوە، مەحمود محەمەد وتی: "پێکهینانی کابینەی نوێ سەرکەوتن بوو بۆ خەڵکی کوردستان".
راشیگەیاند: "کەرکوک بارێکی نائاسایی هەبووە و ویستوومانە ئەو بارە نائاساییە بگۆڕین، سەقامگیریی ئەمنی بگەڕێندرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشدا: "لیژنەی هاوبەش هەیە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا و گرنگە هەموو لایەک بەشداربن لە ئیدارەدانی کەرکوک".
ئاشکراشیکرد: "لیستی برایەتی بڕیاریداوە تەیب جەبار ئەمین وەک پارێزگاری نوێ کەرکوک دیاری بکات".
ئەوەشی خستەڕوو: "ئەگەر پێکەوە کارکردن هەبێت لە کەرکوک، دەکرێت ئەو شارە کە لەسەر دەریایەک لە داهاتە خزمەتی پێویست بکرێت".
ژیاننامه‌ی ئه‌ندازیار ته‌یب جه‌بار ئه‌مین
ساڵی 1954 له كه‌ركوك له دایكبووه خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی و ئاماده‌یی له كه‌ركوك ته‌واوكردوه
ساڵی 1976 كۆلێژی ئه‌ندازیاری به‌شی بیناسازی له زانكۆی سلێمانی ته‌واوكردوه.
ساڵی 1978 تا 1992 فه‌رمانبه‌ر بووه وه‌ك ئه‌ندازیار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی سلێمانی
له 1-8-1992تا 1-8-1997 بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن بووه له كابینه‌ی یه‌كه‌م و دووھه‌می حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان
كۆتای ساڵی 1997 خۆی خانه‌نشین كردوه.
له ساڵی 1998 له كه‌رتی تایبه‌ت كاریكردوه له‌بواری ئه‌ندازیاری
له ساڵی 1970 ده‌ستی به نووسین كردووه
خاوه‌نی چه‌ندین كتێبی شیعری و كتێبی ره‌خنه‌ییه
چه‌ندین نوسین و كتێبی ھه‌یه له بواری ئه‌ندازه‌ی شار‌و شوێن و ئاوه‌دانی
یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی ئه‌ندازیارانی كوردستان له ساڵی 1992
له ساڵی 1992 تا 2001 جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی ئه‌ندازیارانی كوردستان بووه
ساڵی 2001 تا 2003 سه‌رۆكی یه‌كێتیی ئه‌ندازیارانی كوردستان بووه
ئه‌ندامی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورده
ئه‌ندامی یه‌كێتیی نووسه‌رانی عیراقه
ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی روناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوكه.
هــ. ر
PM:01:14:11/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت