پارتی و یەکێتی له‌سه‌ر دانانی پارێزگاری كه‌ركوك رێككه‌وتن

‌دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتی نیشتمانی كوردستان لەسەر دانانی ته‌یب جه‌بار، بۆ پارێزگاری كه‌ركوك رێککەوتن.


دوای کۆبوونەوەی پارتی و یەكیتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا، مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی رایگەیاند، لیستی برایەتی تەیب جەبار، وەک کاندیدی پارێزگاری کەرکوک پێشکەشی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکات.

باسی لەوەشکرد، هیوادارن پارێزگاری کەرکوک خزمەتی خەڵکی شارەکە بکات و ببێتە جێگای رەزامەندی هەموو پێکهاتەکانیش.

وتیشی: "ئاساییکردنەوەی‌ دۆخی‌ کەرکوک و دانانی‌ پارێزگار هاوتەریب بەڕێوەدەچن".

لەلایەکی ترەوە قادر حەمەجان ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەكێتی ئاماژەی بەوەکرد: "پێویستە پارتی‌ و یەکێتی‌ و گۆڕان کۆبوونەوەی‌ سێ قۆڵی‌ بکەن".

هــ. ر


PM:12:09:11/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 2792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو