شادی نه‌وزاد و رێواز فایه‌ق كێبركێ له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن
وێستگه نیوز ـ
ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان كرایه‌وه و هه‌ریه‌كه له په‌رله‌مانتاران شادی نه‌وزاد له نه‌وه‌ی نوێ و رێواز فایه‌ق له فراكسیۆنی یه‌كێتی كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته.
بەپێی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت لەنێوان پارتی و یەکێتی، پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پشکی یەکێتییە. دوای ئەوەی رۆژی رابردوو پرسی پێکهێنانی کابینەی نۆ کۆتاییهات، ئەمڕۆ بە دەنگدان ئەو پۆستە دەدرێتەوە بە یەکێتی و رێواز فایەق دەبیتە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.
هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ شادیە نەوزاد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێش خۆی کاندید کردووە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا داوای لە لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی پەرلەمان کرد دەنگی پێبدەن.
له ئێستاشدا پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ردوو كاندید رێواز فایه‌ق و شادی نه‌وزاد به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
AM:11:47:11/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 1348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت