چه‌ند بریارێك سه‌باره‌ت به پێوه‌ری ئاوی ماڵان ده‌ركرا
پێوەری ئاوی ماڵان کێشەی دروستکردووە
وێستگه نیوز ـ
قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار چه‌ند بڕیارێكی له باره‌ی پێوه‌ری ئاوه‌وه ده‌ركرد و بڕیاره پێداچوونه‌وه به هه‌موو ئه‌و پسوڵانه‌دا بكرێت كه‌له سه‌رووی 50 هه‌زار دیناره‌وه پاره‌ی ئاویان بۆ هاتووه‌ته‌وه.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 11ی ته‌مموزی 2019، شه‌هاب ئه‌حمه‌د، قایمقامی كه‌لار له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری ئاوی كه‌لار و ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیاری خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ری ئاوی ماڵان كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان دوای گفتوگۆ و باسكردنی هه‌موو لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندار به پێوه‌ری ئاوی ماڵان چه‌ند بڕیارێك درا.
له باره‌ی بڕیاره‌كانه‌وه هاتووه:
- ئه‌و ماڵانه‌ی له سه‌رووی په‌نجا هه‌زار دینار پاره‌ی ئاویان بۆ هاتووه‌ته‌وه پێداچوونه‌وه‌ی تیادا ده‌كرێت و به قه‌رز له‌سه‌ریان ئه‌ژمارناكرێت، ئه‌مه بۆ شوێنی نیشته‌جێبوونه.
- سه‌باره‌ت به‌و ماڵانه‌ی پاره‌ی زۆریان بۆ هاتووه‌ته‌وه له‌سه‌ر فه‌رمانی قایمقامی كه‌لار، فه‌رمانگه‌ی ئاوی كه‌لار ده‌بێت له ماوه‌ی 15 رۆژ چاره‌سه‌ری بكات به پێچه‌وانه‌وه دانانی پێوه‌ر راده‌گیرێت.
- له كاتی دانانی پێوه‌ر بۆ هه‌موو كه‌لار، ماوه‌ی پێدانی ئاو به ماڵان زیاتر ده‌كرێت.
لە راگەیەندراوی قایمقامیەتی کەلاردا ئەوەش هاتووە: "هه‌ر لێره‌شه‌وه له‌سه‌ر روونكردنه‌وه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی كه‌لار، دڵنیایی ده‌ده‌ینه هاوڵاتیانی شاری كه‌لار دوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و كه‌موكورتییه‌كان، ئه‌و پاره‌یه‌ی مانگانه‌ی له رێگه‌ی پێوه‌ری ئاوه‌وه ئه‌ژمارده‌كرێت كه‌متر ده‌بێت له‌و پاره‌یه‌ی پێشتر له سه‌ر بنه‌مای رووبه‌ر بۆ هاووڵاتیان داده‌نرا".
هاوكات ئه‌وه‌ش هاتووه: "بۆ به‌رچاو روونی زیاتر له ئێستادا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی كه‌لار به بێ پێوه‌ر رۆژانه یه‌ك مه‌تر ئاو دابه‌شده‌كات به‌سه‌ر هاوڵاتیان، له دوای دانانی پێوه‌ر ئه‌گه‌ر هاوڵاتی رۆژانه یه‌ك مه‌تر ئاو سه‌رف بكات واته هه‌زار لیتر ئه‌و مانگانه ده‌كاته حه‌وت هه‌زار 750 دینار".
هــ. ر
AM:11:34:11/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 25284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت