پارتی و یه‌كێتی له‌ سلێمانی پارێزگاری كه‌ركوك یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌ سلێمانی ده‌ستیپێكرد و بڕیاره‌ ئەمڕۆ پرسی پارێزگاری کەرکوک و ئاسایی کردنەوەی دۆخی شارەکە یەکلایی بکەنەوە.

له‌ ئێستادا شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته‌ سلێمانی و له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی کۆبوونەوە، به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌ نیوز، تەوەری کۆبوونەوەکە بریتییه‌ لە پرسی یەكلاكردنەوەی پارێزگاری كەركوك و هێوركردنەوەی بارودۆخی شارەکە.

وێستگه‌ نیوز زانیویه‌تی، ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی بە فەرمی کاندیدکردنی تەیب جەبار، بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک ردەگەیەنن.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر یەكێتی و پارتی لەسەر ئەوە رێككەوتبوون هاوتەریب لەگەڵ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم پرسی پارێزگاری كەركوكیش یەكلابكرێتەوە.
هــ. ر


AM:10:48:11/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 2312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو