جه‌بار یاوه‌ر: له‌م مانگه‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر له‌گه‌ڵ سوپای عیراق ده‌كه‌ین
جه‌بار یاوه‌ر
وێستگه نیوز ـ
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، بۆ دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی و كار‌و ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه عیراقییه‌كان چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق كردووه‌و له‌م مانگه‌شدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك رێكده‌كه‌ون.
جه‌بار یاوه‌ر، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: دوو كۆبوونه‌وه له نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا كراوه، له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا لیژنه‌یه‌كی باڵای هاوبه‌ش له نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق پێكهێندراوه له‌گه‌ڵ پێنج لیژنه‌ی لاوه‌كی.
وتیشی: "ئه‌و لیژنانه هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئاستی دیاله و سه‌لاحه‌دین و كه‌ركوك و مه‌خمور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای موسڵ، دوو كۆبوونه‌وه‌مان كردووه تا ئێستا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان بڕیارمان له‌سه‌ر رووپێوی داوه، له خانه‌قینه‌وه تا ره‌بیعه له‌سه‌ر نه‌خشه ته‌ماشاكراوه بۆشایی ئه‌منی هه‌یه له هه‌ندێ جێگا 40 كیلۆمه‌تر بۆشایی هه‌یه كه هیچ كام له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراقی تیا نییه و ناوچه‌یه‌كی باشبووه بۆ گه‌شه‌كردنی چه‌كدارانی داعش".
جه‌بار یاوه‌ر روونیشیكرده‌وه: "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ترمان كردووه له‌سه‌ر هه‌ندێ بنه‌ما رێككه‌وتووین بۆ كاری هاوبه‌ش و دانانی بنكه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر كه جموجۆڵی داعش تیایاتدا سه‌ری هه‌ڵاوه‌ته‌وه، ئومێد ده‌كه‌ین له‌م مانگه‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه ئه‌نجام بده‌ین و به كرده‌وه ئه‌م هه‌نگاوانه جێبه‌جێ بكه‌ین".
له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان، پاشماوه‌كانی داعش ده‌ستیان به جموجۆڵ و كرده‌وه‌ی تێكده‌رانه كردووه‌ته‌وه,
هــ. ر
AM:10:04:11/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 1596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت