"فێڵباز"ه‌كه‌ی به‌غدا ده‌ستگیر كرا
وێستگه نیوز –
هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد كه به به‌ناوبانگترین "فێڵباز" له به‌غدای پایته‌خت ناسراوه و خۆی واده‌رخستووه كه باری ته‌ندروستی تێكچووه و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بوراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاره له قوربانییه‌كانی بكێشێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی فریاكه‌وتنی به‌غدا رایگه‌یاند كه فێڵبازێكیان ده‌ستگیركردووه كه خۆی واده‌رخستووه كه نه‌خۆشه و خۆی ده‌خاته‌به‌رده‌م ئۆتۆمبێله‌كان وا خۆی ده‌رده‌خات كه كردوویانه به‌ژێره‌وه.
پۆلیسی فریاكه‌وتنی به‌غدا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "دوای به‌ده‌ستهێنانی بڕیاری دادوه‌ر ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیركراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌و كه‌سه له‌نزیك یاریگای شه‌عب فێڵی له هاوڵاتیان كرووه و واخۆی ده‌رخستووه كه نه‌خۆشه و خۆی فڕێده‌داته به‌رده‌م ئۆتۆمبێله‌كان و دواتر شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی كردویانه به‌ژێره‌وه به عه‌شایه‌ری ئیبتیزازیان ده‌كات.
به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌و پیاوه ئه‌و فێڵه به‌كاردێنێت بۆ جوڵاندنی سۆزی خه‌ڵكی تا بیبه‌نه نه‌خۆشخانه و له‌وێ تۆمه‌تباریان ده‌كات به‌وه‌ی هه‌وڵی فڕاندنیان داوه و وازیان لێناهێنێت كه تا پاره‌یه‌كی زۆریان لێنه‌سێنێت كه هه‌ندێك جار ده‌گاته هه‌زاران دۆلار.
له ماوه‌كانی رابردوودا چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی ئه‌و پیاوه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه و هۆشدارییان داوه كه كه‌س به خۆده‌رخستن و نواندنه‌كانی فریو نه‌خوات.
سه‌رچاوه: RT
PM:08:37:10/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 6680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت