سۆران عومه‌ر: حكومه‌تی ھه‌رێم نۆكه‌ری ئێران و توركیایه
وێستگه نیوز –
سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان هێرشێكی توندی كرده‌سه‌ر حكومه‌تی نوێی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی و رایگه‌یاند كه "حكومه‌تی ھه‌رێم نۆكه‌ری ئێران و توركیایه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10ی ته‌مموزی 2019، کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان بە سەرۆک و جێگری سەرۆک و سەرجەم وەزیرەکانی کابینەی نۆهەمی حکومەتی هەریمی کوردستان بەڕێوەچوو، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا متمانه به مه‌سرور بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی، وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی حكومه‌ت درا.
سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "ئه‌مڕۆ له‌وكاته‌دا كه كابینه‌ی نوێ سوێندیان خوارد و وتیان: سوێند به‌خوای گه‌وره یه‌كێتی گه‌ل و خاكی كوردستان ده‌پارێزین!، تۆپخانه‌كانی ئێران بۆردومانی ده‌ڤه‌ری برادۆستی كرد و ھاوڵاتیه‌كی شه‌ھید و سێی دیكه‌ی بریندار كرد".
سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت: "ئه‌مه ده‌ره‌نجامی بێ سیاده‌یی و نۆكه‌ری حكومه‌ی ھه‌رێمه بۆ ئێران و توركیا و به‌چاوساخی و ره‌زامه‌ندی ئه‌وان بۆردومان ده‌كرێین!".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره رایگه‌یاندووه كه "ئیدانه‌ی ئه‌م ده‌ستدرێژی و خوێنڕشتنه‌ی ھاوڵاتیانی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و پارێزگاری خه‌ڵك و خاكی كوردستان ئه‌ركی حكومه‌تی ھه‌رێمه كه به‌داخه‌وه نه‌ك نایانپارێزن و بێ ھه‌ڵوێستن به‌ڵكو ته‌سلیم و نۆكه‌ری ئه‌و وڵاتانه‌شن!".
PM:07:35:10/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 14396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت