یه‌كه‌م وه‌ڵامی په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان بۆ قسه‌كانی مه‌سرور بارزانی
وێستگه نیوز –
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وه‌ڵامی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت كه له‌بری ئه‌وه‌ی ئیعتراف بكا كه به‌هۆی سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم و تاڵان و برۆی داهاته نه‌وتی و نانه‌وتیه‌كانه‌وه هه‌رێم كه‌وتۆته ژێر قه‌رزی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی، ده‌ڵێ بۆیه قه‌رزارین چونكه چه‌ند ساڵێك به‌غداد بودجه‌ی بڕین.
هۆشیار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له نووسنێكدا به ناوی "هه‌رێم بۆ قه‌رزاره؟" وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌كاتی سوێندخواردنی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌داته‌وه كه وتی: "حکومەتێکان وەرگرتوە کە چەندین ملیۆن دۆلار قەرزارە و دەبێت هەمومان بزانین کە کارمان ئاسان نابێت".
هۆشیار عه‌بدوڵا رایگه‌یاند كه "كه حوسنی موباره‌ك كه‌وت ده‌ركه‌وت ئه‌و قه‌رزه‌ی له‌سه‌ر میصره رێك یه‌كسانه به‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه موباره‌ك و خێزانه‌كه‌ی له بانقه‌كانی دونیایان قایم كردوه ، ئه‌وه بۆ هه‌رێمیش راسته قه‌رزه‌كانی هه‌رێم كۆبكه‌یته‌وه هه‌ر ئه‌و ملیاران دۆلاره‌یه كه به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم بۆخۆیانیان بردووه".
هۆشیار عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی كه مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێ حكومه‌تێكی قه‌رزارمان بۆ جێماوه، شتێكی نوێ نیه و ده‌مێكه ده‌ڵین قه‌رزارین،به‌لام سه‌رۆكی نوێی حكومه‌ت له‌بری ئه‌وه‌ی ئیعتراف بكا كه به‌هۆی سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم و تاڵان و برۆی داهاته نه‌وتی و نانه‌وتیه‌كانه‌وه هه‌رێم كه‌وتۆته ژێر قه‌رزی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی ده‌ڵێ بۆیه قه‌رزارین چونكه چه‌ند ساڵێك به‌غداد بودجه‌ی بڕین، باشه‌ئه‌ی داهاتی نه‌وت كوا؟نه‌ك ته‌نها هی هه‌رێم ماوه‌یه‌ك نه‌وتی كه‌ركوكیش؟ ئه‌ی داهاتی زۆر و زه‌وه‌ندی ناوخۆ كوا؟".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "سه‌رۆكی نوێی حكومه‌ت مادام باسی له‌وه‌كرد كه راستگۆ و شه‌فاف ده‌بن له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان باشتر نه‌بوو بڵێ كه ئێمه به هۆی گه‌نده‌ڵی ناوخۆیی، گه‌نده‌ڵیی بواری نه‌وت، گه‌نده‌ڵی له داهاته نه‌وتی و نانه‌وتیه‌كان پاشان به‌هۆی برینی بودجه‌شه‌وه كه‌وتوینه‌ته ژێر باری قه‌رزه‌وه".
ده‌شڵێت: "به دیدی من بڕینی بودجه هۆكاری سه‌ره‌كی نییه، هۆكاری سه‌ره‌كی سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێمه، یه‌كێك له هۆكاره لاوه‌كیه‌كان كه كاردانه‌وه‌ی سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم بوو بڕینی بودجه‌یه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه‌كه "هێشتا له قۆناغێكین ترس له ئیعترافیی ته‌واوه‌تی هه‌یه به هۆكاری كێشه‌كان كه‌چی هه‌ن ئومێدی گه‌وره‌یان به‌چاكسازی هه‌یه".
ده‌شپرسێت: "ئاخر تا كێشه‌كان، سه‌رچاوه‌ی شكسته‌كان ته‌شخیص و دیاری نه‌كرێ چۆن ده‌توانرێ چاره‌یان بۆ بدۆزرێته‌وه؟!".
هۆشیار عه‌بدوڵا راشیگه‌یاندووه كه "كورد قسه‌یه‌كی جوانی هه‌یه ده‌ڵی مانگه‌شه‌و سه‌ر له ئێواره دیاره، سه‌ره‌تایه‌ك به پینه‌وپه‌ڕۆ ده‌ست پێ بكا، پێم وانییه ئاینده‌ی زۆر گه‌ش بێ، ئیشه‌ڵا من هه‌ڵه‌بم و ئه‌م كابینه‌یه بتوانێ چاكسازی گه‌وره بكا!".
PM:04:12:10/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 24852
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت