سەرکردەیەکی باڵای کورد بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە گەێندرایە نەخۆشخانە


وێستگە نیوز-
سکرتێری پێشوی حزبی شیوعی بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە گەێندرایە نەخۆشخانە.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە کەریم ئەحمەد سکرتێری پێشوی حزبی شیوعی باری تەندروستی تێکچوە و بەهۆیەوە براوەتە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید لە کۆیە لەژێر چارەسەردایە.

بەپێی وتەی هاوڕێانی ئەو سەرکردەیەی حزبی شیوعی کەمێک لەمەوبەر باری ته‌ندروستی كه‌ریم ئه‌حمه‌د به‌ره‌ و باشی و جێگیربوون چووە.‌

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی دووچاری دابه‌زینی گوشاری خوێنەوە دۆخی تەندروستی تێکچو و و له‌ شاری كۆیه‌ رەوانەی نەخۆشانە کرا

کەریم ئەحمەد لە ساڵی 1922 لە گوندی باقرتەی سەر بە شارۆچکەی کۆیە لەدایکبووە، تاوەکو پۆلی سێی سەرەتایی لە شاری هەولێر دەخوێنێت و دواتر دەچێتە بەغدا و لەوێ خانەی مامۆستایان – پەیمانگای وەرزشی تەواو دەکات و دەبێت بە مامۆستای وەرزش لەشاری کۆیە و لە تەمەنی سیاسی خۆیدا چەندین پۆستی گەورەی لە نێو حیزبی شیوعی عێراقیدا وەرگرتووە و ماوەی  دووساڵ سکرتاریەتی حیزبی لەدەستدابووە، هەروەها سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان بووە.
هــ. ب


PM:03:31:10/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 42120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت