لاهور شێخ جه‌نگی: ئه‌گه‌ر ئه‌دای نوێنه‌رانی یه‌كێتی له‌ حكومه‌ت باش نه‌بێت، لاده‌برێن


وێستگه‌ نیوزـ

بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری رایگه‌یاند: "ماوەی ساڵێك بۆ چاودێریكردنی نوێنه‌ره‌كانی یه‌كێتی له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم دیاریكراوه‌ و ئەگەر ئەدایان باش نەبێت لا دەبرێن ."

له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10 ته‌مموزی 2019 لە هه‌فته‌نامه‌ی ئاژانس بڵاوبوه‌ته‌وه‌، لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاریی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە: سەرجەم كاندیدەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ كابینەی نوێی حكومەت، بە كاندیدی خۆی دەزانێت، ده‌شڵێت: "ماوەی ساڵێك بۆ چاودێریكردنی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ دیاریكراوه‌ و ئەگەر ئەدایان باش نەبێت لا دەبرێن ."

ده‌شڵێت:"قبووڵی ناكەین چوار ساڵی داهاتوو وەكو چوار ساڵی ڕابردوو، زۆنی سەوز پشتگوێ بخرێت، دەبێت هەوڵ بدەین لەم ساڵانەی ئاییندەدا ئەو غەدرانەی ڕابردوو لا ببرێن و ڕاست بكرێنەوە".

لاهور شێخ جەنگی لە چاوپێكەوتنێكی باسیشی لە بارودۆخی ناوخۆی یەكێتیی كردوه‌ و جەختی كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئەنجامدانی كۆنگرەی یەكێتیی حەتمییە و بۆ "تەسفیەی حسابات نییە"، دەبێت لە شەش مانگی ئاییندەدا كۆنگره‌ ئەنجام بدرێت، هه‌ر له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا وتویه‌تی: "نە باڵم هەبووە نە باوەڕیشم بە باڵباڵێن هەیە". 

سه‌باره‌ت به‌ دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك، لاهور شێخ جەنگی رایگه‌یاند: بە پێچەوانەی ئەو بۆچوونانەی كە پارێزگارێكی كورد ناتوانێت هیچ گۆڕانكاری بهێنێتە كایەوە، بە دڵنیاییەوە من پێم وایە دەتوانێت بەشێكی بەرچاوی كێشەكان چارەسەر بكات، زەمانەتێكە بۆ میللەتەكەمان لە كەركوك كە ئەگەر پارێزگارێكی كورد هەبێت، لانیكەم ئەو تەعریب و ئەو كارانەی كە ئێستا دژی ناوچە كوردستانییەكانی سنووری پارێزگای كەركوك دەكرێت لە ڕێی ئەو پارێزگارەوە دەتوانرێت بووەستێنرێت.

دەقی چاوپێکەوتنەکەی لاهور شێخ جەنگی


AM:11:20:10/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 47960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت