ئێران بۆ سێ وڵاته ئه‌وروپیه‌كه: پابه‌ند ده‌بین ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش پابه‌ند بن
وێستگه نیوزـ
نێرده‌ی دیپلۆماسیی ئێران له برۆكسل وه‌ڵامی به‌یاننامه‌كه‌ی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیای دایه‌وه كه داوایان لێكردبوو رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه پێشێل نه‌كات.
له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، نێرده‌ی دیپلۆماسیی ئێران له برۆكسل له وه‌ڵامه‌كه‌یدا بۆ سێ وڵاته ئه‌وروپاییه‌كه رایگه‌یاندوه كه پێشتریش تاران ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه به رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌وه پابه‌ند بێت، ئه‌گه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ریش رێوشوێنی كرده‌یی و جدی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه بگرنه‌به‌ر.
نێرده‌كه به‌پێویستی زانیووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه، هه‌ردوولا بۆ لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی نێوانیان بگه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ی ته‌مموزی 2019، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا وه‌ك سێ وڵاتی به‌شداربوو له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ده‌ركردوه و تیایدا نیگه‌رانیی خۆیان ده‌ربڕیووه له‌وه‌ی ئێران ده‌ستی به پێشێلكردنی رێككه‌وتنه‌كه كردوه.
ئه‌و سێ وڵاته راشیانگه‌یاندوه كه پێویسته ئێران واز له چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی بهێنێت و ده‌ستبه‌جێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ندبون به رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ساڵی 2015ی نێوانیان.
ئه‌و وڵاتانه به پێویستیان زانیووه وڵاتانی به‌شداربوو كۆبونه‌وه‌یه‌كی هه‌نوكه‌ییش سه‌باره‌ت به پێشێلكارییه‌كانی ئێران بكه‌ن.
له ماوه‌ی رابردودا و دوای زیاتر له ساڵێك له كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه، ئێران پابه‌ندبونه‌كانی به رێككه‌وتنه‌كه كه‌مكردوه و ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ رێژه‌ی دیاریكراو تێپه‌ڕاند كه له رێككه‌وتنه‌كه‌دا 300 كیلۆگرام بووه.
PM:08:59:09/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2044
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت