ئێران هه‌ڕه‌شه ده‌كات
وێستگه نیوز -
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران رایگه‌یاند كه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتیه نه‌وتیه‌كه‌ی ئێران له لایه‌ن به‌ریتانیاوه بێ وه‌ڵام نابێت، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه ئێران له كات و ساتی خۆیدا وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ی ته‌مموزی 2019 لیوا محه‌مه‌د باقری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له‌میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتیه نه‌وتیه‌كه‌ی تاران له لایه‌ن هێزه ده‌ریاییه‌كانی بریتانیاوه بێ وه‌ڵام تێناپه‌ڕێت و له كات و ساتی گونجاو‌دا ئێران وه‌ڵامی ده‌بێت".
لیوا محه‌مه‌د باقری سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئێران وتی: "سه‌ره‌ڕای پابه‌ندنه‌بوونی وڵاتانی رۆژئاوا به‌رامبه‌ر رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمیه‌كه، كۆماری ئیسلامی ئێران ماوه‌ی ساڵێكی ته‌واو ئارامی گرت تا جیهان بزانێت ئێمه پابه‌ندین به پهیمانهكانمانهوه".
وتیشی: "ئێران ده‌ریخست كه جه‌نگی ناوێت و په‌یماننامه‌كان پێشێل ناكات و هیچ نیازێكی نیه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌وانی دیكه، له به‌رامبه‌ریشدا دوژمن په‌یمانه‌كانی خۆی شكاند".
ئه‌و فهرماندهسهی سوپای ئێران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له‌ژێر دروشمی (به‌رگری كارا) چه‌ند مانگێكه ستراتیژیه‌تێكی نوێمان پیاده‌كردووه كه ئێران جه‌نگی ناوێت و پێشوازیشی لێناكات".
محه‌مه‌د باقری راشیگه‌یاند كه "له‌م قۆناغه‌دا دانوستان به واتای خۆڕاده‌ستكردن و ملكه‌چبوون دێت بۆیه ئێمه ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه و له‌م قۆناغه‌دا هیچ دانوستانێك ناكه‌ین".
سەرچاوە: میهر نیوز
AM:09:44:09/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 4224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت