پیسترین كه‌لوپه‌لی هۆتێله‌كان ئه‌مانه‌ن
وێستگه نیوزـ
هۆتێله‌كان بۆ خۆشگوزه‌رانیی میوانه‌كان دروستكراون، به‌ڵام ده‌بێت میوانه‌كان بزانن هه‌موو كه‌لوپه‌لێكی هۆتێله‌كان پاك نین، كارمه‌نده‌كانی هۆتێله‌كانیش چه‌ند نهێنییه‌ك ده‌زانن كه حه‌ز ناكه‌ن كه‌س بیزانێت.
ماڵپه‌ڕی The travel لە زاری کارمەندانی هۆتێلەکانەوە چه‌ند زانیارییه‌كی له‌سه‌ر كه‌لوپه‌ل و خودی كارمه‌ندانی هۆتێله‌كان بڵاوكردوه‌ته‌وه كه ره‌نگه شۆكاوی بن، بۆیه ده‌بێت له‌كاتی گه‌شت کردندا میوانه‌كان ئاگاداری خۆیان بن.
پیسترین كه‌لوپه‌لی ناو ژوری هۆتێلەکان
هه‌ندێك كه‌لوپه‌ل له‌و ژوره‌ی تیایدا ده‌مێنیته‌وه له‌وانی دیكه زۆر پیسترن، وه‌ك: كۆنتڕۆڵی ته‌له‌فزیۆن، كتێب، كوپی و ئاو و قاوه و سویچی پلاكی كاره‌بایی.
سه‌باره‌ت به كارمه‌ندانی هۆتێله‌كان، ماڵپه‌ڕه‌كه چه‌ند نهێنییه‌كی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه ره‌نگه پێشتر نه‌زانرابێت:
ئەو کەلوپەلەی ون دەبێت لای ئەو کارمەندەیە کە یەکەمجار دۆزیوەیەتیەوە
كارمه‌ندانی هۆتێل یاسایه‌كیان هه‌یه كه ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار شتێك بدۆزێته‌وه، ته‌نها لای خۆی هه‌ڵیده‌گرێت و ئەوانی دیکە پێی نازانن، بۆیه ئه‌گه‌ر شتێكت له هۆتێله‌كه بیرچوو، ئه‌وا ئه‌و شته راسته‌وخۆ ده‌چێته به‌شی "ونبوو و دۆزراوه" و له‌وێ تا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك كه‌لوپه‌له‌كه هه‌ڵده‌گیرێت.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حجزی هۆتێل به‌بێ رسومات
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هۆتێل گرتن: سیاسه‌تی هۆتێله‌كان وایه كه هۆتێل بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو بگیرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه كۆتایی هات ئه‌وا ده‌بێت رسومات بده‌یت، كارمه‌ندی هۆتێله‌كان ده‌ڵێن بۆ رزگاربون له‌و رسوماته فێڵێك هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌كرێت به‌رواری مانه‌وه له هۆتێله‌كه‌دا بۆ ئه‌و كاته بگۆڕیت كه تیایدا رسومات نییه، به‌ڵام ئێستا هۆتێله‌كان ئه‌و فێڵه‌شیان ئاشكرا كردوه ئه‌گه‌ر به‌رواره‌كه‌ش بگۆڕیت هه‌ر رسومات له‌سه‌ر میوان حسابه.
به په‌رداخی ژوره‌كه‌ت ئاو مه‌خۆره‌وه
ته‌نانه‌ت هۆتێله گرانبه‌هاكانیش په‌رداخی ژوره‌كانیان به‌ده‌گمه‌ن ده‌گۆڕن، په‌رداخه‌كان به‌باشی ناشۆردرێن، به بریقه و ئه‌و بۆ نه‌خۆشه هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن كه له په‌رداخه‌كه دێت، چونكه به پاككه‌ره‌وه‌یه‌كی بریقه‌دار و بۆن خۆش شۆردراون، به‌ڵام یه‌كجار پاك نین كه بۆ به‌كارهێنان باش بن.
سه‌رچه‌فه‌كان هه‌موو رۆژێك ناگۆڕدرێن
ئه‌گه‌ر وا ده‌زانیت سه‌رچه‌فی سیسه‌مه‌كان هه‌موو رۆژێك ده‌شۆردرێن و ده‌گۆڕدرێن، ئه‌وا به هه‌ڵه‌دا چویت، به‌گشتی ئه‌گه‌ر به‌رپرسی ژوره‌كان بینی سه‌رچه‌فه‌كان تۆزێك پاكن، به كارمه‌نده‌كانی ده‌ڵێت ته‌نها رێكی بخه‌ن و نه‌یگۆڕن.
با خاولیی خۆتت پێ بێت
ئه‌گه‌ر ماوه‌ی مانه‌وه‌ت له هۆتێله‌كان زۆر بوو، باشتره خاولیی تایبه‌تی خۆتت پێ بێت، چونكه خاولیی هۆتێله‌كان زۆر به‌كارده‌هێنرێن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و خاولییانه‌ش باش بشۆردرێن هه‌ر بۆ به‌كارهێنان باش نین.
PM:11:53:08/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 14784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت