دوای 18 ساڵ عه‌لی باباجان پشتی کردە ئەردۆغان
وێستگه نیوز –
جێگری پێشووی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وای توركیا ده‌ستی له حزبه‌كه‌ی كێشایه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه كه عه‌لی باباجان یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وای توركیا و هاوپه‌یمانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ستی له حزبه‌كه‌ی كێشایه‌وه.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا عه‌لی باباجان دوای 18 ساڵ كاركردن له ریزه‌كانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا، ئه‌مڕۆ نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی حزبه‌كه‌ی كرد.
باباجان له راگەیەندراوێکدا ده‌ڵێت: "یه‌كێك بووم له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له ساڵی 2001دا و شانازی ده‌كه‌م به‌وه‌ی به‌پێی توانا به‌شداربوون له گه‌شه‌پێدانی وڵاته‌كه‌مان".
ده‌شڵێت: "له كاتی به‌رپرسیارێتییه‌كانمدا باوه‌ڕم به‌و به‌ها و پرنسیپانه هه‌بوو كه حزبه‌كه‌مان رایگه‌یاندبوو، به‌ڵام له ساڵانی دواییدا كه‌لێنێكی گه‌وره له‌نێوان كاری راسته‌قینه و پرنسیپه‌كان له زۆربه‌ی چالاكییه جۆراوجۆره‌كاندا دروستبوو، ئه‌مانه‌ش شۆكێكی گه‌وره‌بوو بۆ من".
باباجان كه پێشتر وه‌زیری ئابووری و وه‌زیری كاروباری یه‌كێتی ئه‌وروپا و وه‌زیری ده‌ره‌وه و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بووه راشیگه‌یاند "جیهان به‌خێرایی ده‌گۆڕێت و توركیا رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی گه‌وره بووه‌ته‌وه".
PM:09:43:08/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 4128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت