سبه‌ینێ مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی تر دابه‌شده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی 2019ی فه‌رمانبه‌ران و سبه‌ینێ سێشه‌ممه مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی تر دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی دارایی به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ و سبه‌ینێ وه‌زاره‌تێكی تر مووچه وه‌رده‌گرێت.
وتیشی: "سبه‌ینێ سێشه‌ممه 9ی ته‌مموزی 2019، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌شده‌كرێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئێستا له مانگی ته‌مموزداین و فه‌رمانبه‌ران مووچه‌ی مانگی نیسان وه‌رده‌گرن.
هــ. ر
PM:01:46:08/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت