بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ئیندۆنیسیای هه‌ژاند
وێستگه نیوزـ
ئاژانسی بومه‌له‌رزه‌ی ئیندۆنیسیا رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ژاندوه و هۆشداریشی له هه‌ڵگیرسانی تسۆنامی دا.
ئاژانسی بومه‌له‌رزه‌ی ئیندۆنسیا ئاشكرایكرد كه بومه‌له‌رزه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7ی ته‌مموزی 2019 له كه‌ناره‌كانی باكوری دورگه‌ی سولاویسی له قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر له‌ده‌ریادا رویداوه.
ئاژانسه‌كه راشیگه‌یاندوه كه گوڕه بومه‌له‌رزه‌كه به پێوه‌ری رێخته‌ر 7.1 پله بووه، هۆشداریشی داوه له هه‌ڵكشانی ده‌ریا و دروستبونی شه‌پۆلی زه‌به‌لاحی تسۆنامی له ئاوه‌كانی ناوچه‌ی بومه‌له‌رزه‌كه له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته.
به‌ڵام ده‌سته‌ی روپێویی جیۆلۆجیی ئه‌مریكا له‌سه‌ر هه‌مان بومه‌له‌رزه رایگه‌یاندوه كه گوڕه‌كه‌ی 6.9 پله بووه به‌پێوه‌ری رێخته‌ر و تائێستاش هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیداری ئیندۆنیسیا ئاماری زیانی گیانی و ماددیه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته سروشتییه‌ی ئاشكرا نه‌كردوه.
PM:07:34:07/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2480
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت