دوو عه‌شیره‌تی نه‌جه‌ف له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان
خۆپیشاندانەکە
وێستگه نیوزـ
سه‌دان دانیشتوی پارێزگای نه‌جه‌ف له باشوری عیراق دژی سزادانی دوو ئه‌فسه‌ر له‌لایه‌ن دادگای شاره‌كه‌وه رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7ی ته‌مموزی 2019 ئه‌ندامانی هه‌ردوو عه‌شیره‌تی ئال شبل و ره‌كه‌بات له‌به‌رده‌م دادگای نه‌جه‌ف گردبونه‌وه و ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر دوو ئه‌فسه‌ری سه‌ربه عه‌شیره‌ته‌كانیان ده‌ربڕی كه له‌سه‌ر مردنی هاوڵاتییه‌كی ئێرانی له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا زیندانی كراون.
ئه‌ندامانی ئه‌و دوو عه‌شیره‌ته هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیانكردوه كه ئه‌گه‌ر دادگای نه‌جه‌ف له سزادانی ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه رێوشوێنی فراوانتر ده‌گرنه‌به‌ر.
خۆپیشاندانه‌كه له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له عیراق رایگه‌یاند ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره له ده‌ستگیركراوێكی ئێرانیان داوه و له‌ژێر ده‌ستیاندا گیانی له‌ده‌ستداوه، بۆیه دادگای سزای 6 ساڵ زیندانیی بۆ دوو ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌ركردوه.
PM:05:21:07/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت