وه‌زیری به‌رگریی عیراق: خاكه‌كه‌مان ناكه‌ینه‌ شوێنی دژایه‌تیكردنی وڵاتانی دراوسێ

‌وەزارەتی بەرگریی عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زیری به‌رگریی عیراق نێرده‌ی تایبه‌تیی ئه‌مریكای بۆ عیراق و سوریا ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ به‌غدا رێگه‌نادات خاكه‌كه‌ی دژبه‌ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه‌ به‌كاربهێنرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7ی ته‌مموزی 2019، نه‌جاح شمه‌ری، وه‌زیری به‌رگریی عیراق له‌گه‌ڵ جه‌یمس جێفری، نێرده‌ی تایبه‌تیی ئه‌مریكا له‌ عیراق و سوریا كۆبوه‌ته‌وه‌ و تاوتوێی هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق كراوه‌.

به‌پێی میدیا عیراقییه‌كان له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری به‌رگریی عیراق به‌ نێردراوی ئه‌مریكا و وه‌فدی یاوه‌ری راگه‌یاندوه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی رێگه‌نادات خاكی عیراق بۆ دژایه‌تیكردنی وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه‌ به‌كاربهێنرێت.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا جه‌یمس جێفری جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رێز له‌ سه‌روه‌ریی خاكی عیراق و بڕیاره‌ سه‌ربازی و سیاسییه‌كانی ده‌گرێت.


PM:04:00:07/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 2364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو