میدیای فەرمی تورکیا كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ی راگه‌یاند

‌دیار غه‌ریب محه‌مه‌د

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند دیار غەریب، ئەندامی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) لە ئۆپەراسیۆنێکدا کوژراوە، بەڵام تا ئێستا پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هیچ زانیارییەکی لەوبارەوە بڵاونەکردووەتەوە.


ئاژانسی ئەنادۆڵ، زمانحاڵی حکومەتی تورکیا رایگەیاندووە، کوژرانی ئەو ئەندامەی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی سوپا و میت بووە لە قەندیل.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیادا، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ له‌ قه‌ندیل ئه‌نجامدراوه‌ و ئه‌مه‌ جاری یه‌كه‌مه‌ له‌ قه‌ندیل به‌رپرسێكی باڵای په‌كه‌كه‌ بكرێته‌ ئامانج و جه‌ختكراوه‌ته‌وه لەوەی دیار غه‌ریب محه‌ممه‌د رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 27ی حوزه‌یرانی 2019، له‌ لۆفەکانی كورته‌ك كراوه‌ته‌ ئامانج.

تا ئێستا ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل "هه‌په‌گه‌" له‌مباره‌یه‌وه‌ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.

دیار غەریب کێ بو؟

 دیار غەریب (هەڤاڵ هەڵمەت)، ناوی تەواوی دیار غەریب محەمەدە و لە ساڵی 1973 لە گوندی سێوسێنان ناوچەی قەرەداغ لە سنوری پارێزگای سلێمانی لەدایك بووە. 

كۆلێژی زانست بەشی فیزیای لە زانكۆی سەڵاحەدین تەواوكردووە.

لە ساڵی 1992 پەیوەندی كردووە بە پارتی ئازادی كوردستان كە نزیك بووە لە پەكەكەوە.

لە ساڵی 1994وە لەگەل یەكێتی نەتەوەیی كوردستان كاری كردووە.

چەندین بابەتی لە رۆژنامەی وڵات نوسیوە كە یەكەمین رۆژنامەی سەربەخۆبووە لە هەرێمی كوردستاندا و پەكەكە پشتیوانی دەكرد. 

لە ساڵی 1997دا دەچێتە دەشتی بیقاع و پەروەردەی سیاسی و و سەربازی لە ژێر سەرپەرشتی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانی كراوی پەكەكە دەبینێت. 

لەگەڵ چەند هاوڕێیەكیدا لەساڵی 2003دا پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان کەجەدەکە دادەمەزرێنن. 

لە ساڵی 2008دا دەبێتە سەرۆكی ئەو پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان و لە چەند هەڵبژاردنێكی عێراق بەشداریان كرد. 

لە دوای هەڵوەشاندنەوەی پارتی چارەسەری لە ساڵی 2014 ناوبراو هەرێمی كوردستان بەجێ دەهێڵێت و دەچێتەوە ناو پارتی كرێكارانی كوردستان و دەبێتە ئەندامی كۆنسەی سەرۆكایەتی كەجەكە. 

لەرۆژی 5ی تەموزی 2019لە بۆردومانێكی فرۆكەكانی توركیا بە دەستنیشانكردنی چەند سیخورێكی سەر بە میت لەگەڵ دوو هاوڕێیدا شەهید كرا. 

هــ. ر


PM:12:58:07/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 6724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو