توركیا..ده‌ستبه‌سه‌ر مادده‌یه‌كدا گیرا كه له دروستكردنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمیدا به‌كارده‌هێنرێت
مادده‌ی كالیفۆرنیۆم
وێستگه نیوزـ
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له‌ناو ئۆتۆمبیلێكدا ده‌ستیان به‌سه‌ر 18 گرام له مادده‌ی تیشكده‌ردا گرت كه له دروستكردنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمیدا به‌كارده‌هێنرێت.
پۆلیسی ناوچه‌ی پولۆ له خۆرئاوای توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه هێزێكی سه‌ربه پۆلیسی بنبڕكردنی تاوان و به‌قاچاغبردن له ناوچه‌ی پاركی ئه‌تاتورك ئۆتۆمبیلێكیان راگرتوه كه بڕی 18.1 مادده‌ی كالیفۆرنیۆم-ی تیشكده‌ری تێدابووه.
راشیگه‌یاندوه كه مادده‌كه له دروستكردنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمیدا به‌كارده‌هێنرێت و به‌هاكه‌ی ده‌گاته 72 ملیۆن دۆلار، دوای ده‌ستبه‌ردارگرتنیشی مادده‌كه ره‌وانه‌ی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمیی توركیا كراوه و له‌سه‌ر هه‌مان دۆسیه‌ش پێنج كه‌س ده‌ستگیركراون.
مادده‌ی كالیفۆرنیۆم مادده‌یه‌كی كیمیایی تیشكده‌ره كه له سروشتدا بوونی نییه، یه‌كه‌مجاریش له ساڵی 1950 له تاقیگه‌كانی بیركڵی له زانكۆی كلیفۆرنیا به‌رهه‌م هاتووه و له‌وكاته‌وه وڵاتان به‌رده‌وامن له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و مادده‌یه.
مادده‌ی كالیفۆرنیۆم چه‌ند مادده‌یه‌كی دیكه‌ی لێ دروستده‌كرێت، یه‌كێك له‌وانه كالیفۆرنیۆم 252ه كه به یه‌كێك له ده‌گمه‌نترین گرانبه‌هاترین مادده‌ی كیمیایی داده‌نرێت، چونكه ئه‌و مادده‌یه به مایكرۆكیلۆگرام دروست ده‌كرێت.
كالیفۆرنیۆم 252 له زۆر بواردا به‌كارده‌هێنرێت، وه‌ك دروستكردنی پێكهاته‌كانی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی و به‌كارهێنانی له كوره ئه‌تۆمییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی وزه‌ی ئه‌تۆمی، هه‌روه‌ها مادده‌كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی چه‌ند جۆرێك له نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ش به‌كارده‌هێنرێت.
PM:07:54:06/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت