له‌كاتی سێكسدا كه‌وتنه خواره‌وه
وێستگه نیوزـ
له گه‌ڕه‌كێكی شاری بترسبۆرگ-ی روسیا ژن و مێردێك له‌كاتی په‌یوه‌ندیی گه‌رموگوڕی نێوانیان كه له‌سه‌ر لێواری په‌نجه‌ره‌ی ژوره‌كه‌یان ئه‌نجامیانداوه، له نهۆمی نۆیه‌می باڵه‌خانه‌یه‌ك كه‌وتنه خواره‌وه.
شایه‌تحاڵێك به سایتی روسیاتوده‌ی رایگه‌یاندوه كه روداوه‌كه شه‌وی هه‌ینی 5ی ته‌مموزی 2019 له گه‌ڕه‌كی نیڤسكی له شاری پترسبۆرگ رویداوه و بینیویه‌تی ژن و پیاوێك له په‌نجه‌یه‌یه‌كه‌وه كه‌وتونه‌ته خواره‌وه.
شایه‌تحاڵه‌كه رایگه‌یاندوه كه پێش ژن و پیاوه‌كه ئامێرێكی ته‌له‌فزیۆن له نهۆمی نۆیه‌مه‌وه كه‌وتوه‌ته خواره‌وه و دواتر ژن و پیاوه‌كه به‌دوایدا هاتووه، ده‌ستبه‌جێش په‌یوه‌ندیی به پۆلیسه‌وه كردوه و ئه‌وانیش گه‌یشتونه‌ته سه‌ر ته‌رمی ژنه ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌كه.
پۆلیسی روسیا له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه پیاوه‌كه دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی شوێنی روداوه‌كه‌ی به‌جێ هێشتبێت، ئه‌وه‌ش به‌وپێیه‌ی ئه‌وه‌نده ئازاری نه‌گه‌یشتوه.
له لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسدا ده‌ركه‌وتوه كه ژنه‌كه له شوققه‌كه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ چوار هاوڕێی خۆیدا بووه و سه‌رقاڵی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی بووه.
پۆلیس ده‌ڵێت ژنه‌كه ویستویه‌تی سێكس له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و چوار كه‌سه‌دا بكات، بۆیه بۆئه‌وه‌ی دوور بن له سیانه‌كه‌ی دیكه، هاتوه‌ته‌سه‌ر قه‌راغی قه‌نجه‌ره‌كه، له‌كاتی سێكسه‌كه‌شدا ژنه‌كه هاوسه‌نگیی خۆی له‌ده‌ستداوه و خۆی و پیاوه‌كه كه‌وتونه‌ته خواره‌وه.
PM:06:53:06/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 29476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت