راپۆرتیكی ئه‌مریكا هۆشداری له به‌هێزبونه‌وه‌ی قاعیده و داعش ده‌دات
وێستگه نیوزـ
دامه‌زراوه‌ی "به‌رگریی له دیموكراسی" له ئه‌مریكا هۆشداریی ده‌دات له‌وه‌ی رێكخراوی قاعیده سود له گرژییه‌كانی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت نێوان تاران و واشنتن ببینێت و بۆخۆیی قۆرغ بكات.
ماڵپه‌ڕی ئیندیپێندنت-ی به‌ریتانیا ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه: ستراتیژیه‌تی قاعیده و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی مملانێی ناوچه‌كه به هۆكار بۆ سه‌ركه‌وتنی خۆیان ده‌زانن، به‌مدواییه‌ش رێكخراوه‌كه زیاتر چاوی له ململانێ گه‌رمه‌كانی ناوچه‌كه بڕیووه و ده‌یه‌وێت بۆ خۆیی قۆرغ بكات.
راپۆرته‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی "به‌رگریی له دیموكراسی" له ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه قاعیده چه‌ندین ساڵه هاوپه‌یمانیی ستراتیژی له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێك ده‌به‌ستێت و هه‌ندێك له‌و هاوپه‌یمانیانه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتی وادایه كه خودی وڵاته‌كه دوژمنایه‌تیی مه‌زهه‌بی و ئایدۆلۆجیی له‌گه‌ڵ قاعیده هه‌یه، هاوكات خودی قاعیده‌ش دڵنیابووه له‌وه‌ی ئه‌و ستراتیژیه‌ته به‌سه‌ریدا قڵپ ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی رێكخراوی توندڕه‌وتر له‌خۆی وه‌ك رێكخراوی داعش.
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه رونكراوه‌ته‌وه له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه له جه‌نگی ئه‌فغانستان و سۆڤیه‌ت، به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ پشتیوانیی له هیچ وڵاتێك بۆ نه‌خاتووه، به‌ڵام به ناڕاسته‌وخۆ له چه‌ند وڵاتێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ئه‌مریكا و وڵاتانی ناوچه‌كه پشتیوانیی وه‌رگرتوه، ئه‌وه‌ش كاتێك كه ئه‌و وڵاتانه پشتیوانی‌یان له موجاهیده‌كانی دژبه شیوعیه‌تی ئه‌فغانستان كرد.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه پێش پرۆسه‌ی ئازادیی عیراق له ساڵی 2003، حكومه‌تی ئێران پشتیوانیی له چه‌ند گروپێكی توندڕه‌وی عیراقی كرد و ئامانجیشی ئه‌وه بوو هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق شكست پێ بهێنێت، ئه‌وه بوو پشتیوانییه‌كانی ئێران هه‌ر به گروپه شیعه‌كان نه‌گه‌یشت، به‌ڵكو گه‌یشته لقی رێكخراوی قاعیده‌ش له عیراق.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له رێكخراوی داعش كراوه و ئاماژه به‌وه‌دراوه كه داعش له ساڵانی 2014-2015 ته‌واو گه‌شه‌ی كرد، هه‌رچه‌نده هه‌وڵی نێوده‌وڵه‌تی زۆر درا بۆ له‌ناوبردنی، به‌ڵام تائێستاش له‌ناونه‌چووه، له به‌رامبه‌ریشدا رێكخراوی قاعیده سه‌لماندی كه ستراتیژیه‌ته‌كه‌ی خۆی بۆ سود بینین له دۆخه‌كه به‌هێزتره.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌ی به نمونه هێناوه‌ته‌وه كه داعش له سوریا به‌گژ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا چووه‌وه هه‌ر له ئه‌مركا و روسیا و ئێران و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا "ده‌سته‌ی رزگاریخوازی شام" كه سه‌ربه رێكخراوی قاعیده‌یه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه ناكۆكییه‌كان بۆ سودی خۆی بقۆزێته‌وه، به‌وه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ریه له توركیا و قه‌ته‌ر و سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی كه به‌رگرییان له سوننه‌كان دژی ئه‌سه‌د ده‌كرد، پشتیوانیی وه‌رگرت.
دامه‌زراوه‌ی "به‌رگریی له دیموكراسی" له ئه‌مریكا هۆشداریی له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له ناوچه‌ی كه‌نداو و زیادبونی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران داوه كه ره‌نگه ئه‌وه وا بكات تاران دووباره له‌گه‌ڵ جیهادییه‌كان ده‌ست تێكه‌ڵ بكاته‌وه و به‌وه‌ش دووباره رێكخراوی قاعیده به‌هێز ببێته‌وه.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی به‌دوورنه‌زانیوه داعش ستراتیژی ئێستای خۆی بگۆڕێت و هه‌وڵ بدات بۆ دووباره به‌هێزكردنه‌وه‌ی خۆی له رێكخراوی قاعیده نزیك ببێته‌وه.
PM:03:49:06/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 4148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت