بوومهلهرزهیهكی بههێز له ویلایهتی كالیفۆرنیا روویدا
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە پلەی 7.1 بە پێوەری رێختەر ڕوویداوە و چەندین بینا و خانوو رووخاون.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 6ی تهمموزی 2019، بوومەلەرزە بەهێزەکە بە پلەی 7.1 روویداوە و دواتریش پێنج بوومەلەرزەی بچوکتر روویداوە و زیانی مادەی و گیانی لێکەوتووەتەوە.
بوومەلەرزەکە بە دوری 16 کم باشوری کالیفۆرنیای هەژاندووە و بە هۆی بوومەلەرزەکە ئاگر کەوتووەتەوە و زیان بەر چەند ناوچەیەک گەیشتووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، چەندین خانوو و بینا روخاون و تا ئێستا ئاماری وورد لە سەر گیانلەدەستدان و زیانەکان نەزاندراون.
هــ. ر
AM:09:39:06/07/2019
ئهم بابهته 2536
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت