روسیا له‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌كه‌ی ئێران هاته ده‌نگ
وێستگه نیوز –
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئیدانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌كه‌ی ئێران له گه‌رووی جه‌به‌ل تارق ده‌كات و پێیوایه كه كارێكی پلان بۆ داڕێژراوه و ئامانج لێی ئاڵۆزكردنی زیاتری بارودۆخی ئێران و سوریایه.
رۆژی پێنجشەممە 4ی تەمموزی 2019، هێزی دەریاوانی جەبەل تارق بە هاوکاری هێزە تایبەتەکانی بەریتانیا له دووری چوار كیلۆمه‌تر له سنووره‌كانیان، دەستیان بەسەر کەشتییەکدا گرت کە نەوتی ئێرانی بۆ سوریا دەگواستەوە.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5ی ته‌مموزی 2019 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌كه‌دا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "پێمانوایه كه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كه و باره‌كه‌ی كارێكی به‌رنامه بۆداڕێژراوه به‌ئامانجی ئاڵۆزكردنی بارودۆخی ئێران و سوریا".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا ده‌ڵێت: "پێشوازی ده‌ستبه‌جێی به‌رپرسانی باڵای به‌ریتانیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌و كاره هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌مان پشتڕاست ده‌كاته‌وه و به‌ڵگه‌یه كه ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌و كاره به‌به‌شداری ده‌زگا و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ژماره‌یه‌ك وڵات پلانی بۆ دانراوه".
ده‌شڵێت: "ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه ئه‌و هه‌نگاوه پێَچه‌وانه‌ی لێدوانی وڵاته پێشه‌نگه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپایه به به‌ریتانیاشه‌وه كه رایانگه‌یاندووه ده‌یانه‌وێت پارێزگاری له رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه شاراوه نییه كه به‌ریتانیا رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌و رووداوه‌دا به ئامانجی زیادكردنی فشاره‌كان له‌سه‌ر رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌مه پێَچه‌وانه‌ی لێدوانی به‌رپرسانی به‌ریتانیایه سه‌باره‌ت به پشتیوانیكردنی چاره‌سه‌ری ئاشتییانه له سوریا له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای نێوده‌وڵه‌تی و بڕیاری ژماره 2254ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له گرنگی وتووێژ و هه‌وڵدانی هاوبه‌ش بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌كان كراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه "له بری ئه‌وه له‌نده‌ن و واشنتۆن و هه‌ندێك وڵاتی تر به‌دوای رێگای زیادكردنی ئاڵۆزیدا ده‌گه‌ڕێن".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا هۆشداری دا له‌وه‌ی ئه‌و كاره كاردانه‌وه‌ی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه و به‌رپرسیارێتی ته‌واوه‌تی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ سه‌پاندنی زۆرترین فشاری نایاسایی به‌سه‌ر تاران و دیمه‌شق به‌پێَچه‌وانه‌ی هه‌ردوو بڕیاری ژماره 2231 و 2254ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
سه‌رچاوه: RT
PM:11:11:05/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 4720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت