به‌رهه‌م ساڵح پیرۆزبایی له عیراقییه‌كان ده‌كات
وێستگه نیوز -
به‌بۆنه‌ی تۆماركردنی شاری بابل له لیستی شوێنه‌واره‌كانی جیھانی‌دا، سه‌رۆك كۆماری عیراق پیرۆزبایی له عیراقییه‌كان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه له داھاتووشدا شوێنه‌واری دیكه‌ی عێراق ده‌خرێنه ھه‌مان لیسته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5ی ته‌مموزی 2019 ئه‌ندامانی لیژنه‌ی شوێنه‌واری مێژوویی جیهانی رێكخراوی یونسكۆ به‌كۆی ده‌نگ بڕیاریاندا شاری بابل بخرێته لیستی شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی جیهانه‌وه.
د. به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ شاری بابل به ھه‌وڵ و كۆششی ڕۆڵه‌كانی گه‌لی عیراق و دۆستان و برایان له لیستی شوێنه‌واری جیھاندا تۆماركرا، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و پێگه‌یه‌ی به‌ھۆی سیاسه‌ته‌كانی رژێمی پێشووه‌وه پێی نه‌ده‌درا، ئه‌م شوێنه‌وار و شارستانیه‌تییه مه‌زنه‌ی بابلی پشتگوێ خستبوو و ھاوكات ھه‌وڵیشی ده‌دا بۆ گۆڕینی ڕوخساری شوێنه‌واره‌كه‌ی".
د. به‌رھه‌م ساڵح ده‌ڵێت: "به‌ڵام به ھه‌وڵی رۆڵه دڵسۆزه‌كانی گه‌لی عیراق كه شه‌و و رۆژیان خستبووه سه‌ر یه‌ك تا دووباره بابل شوێنی مێژووی خۆی به‌ده‌ستھێنایه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ھه‌موو ھه‌وڵه‌كانییان خسته‌گه‌ڕ له‌پێناوی خستنه‌ڕووی به‌ڵگه‌نامه‌كان كه گه‌واھی ده‌ری شوێنه‌وار و مێژووی شارستانیه‌تی بابل ده‌سه‌لمێنێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ھه‌مووان به‌یه‌كه‌وه به ئینسافه‌وه له برایان و دۆستان له وڵاتانی تایبه‌تمه‌ند به شوێنه‌واری جیھانییه‌وه پشتیوانیان له‌و ھه‌وڵه نیشتمانییه كرد، كه به‌سه‌ركه‌وتنێكی نوێ كۆتایی ھات، ئه‌ویش به تۆماركردنی بابل له لیستی شوێنه‌واری جیھانی‌دا، پاش دورخستنه‌وه‌یه‌كی به زۆر".
سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌شڵێت: "پیرۆزبایی له ھه‌موو رۆڵه‌كانی گه‌لی عیراق ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه نوێیه".
راشیگه‌یاند كه "ھه‌ر ماوه‌یه‌ك له مه‌و پێشیش ھۆره‌كانی عێراق له لیستی شوێنه‌واری جیھاندا تۆماكران و ئه‌مڕۆش بابل ده‌گاته ھه‌مان پێگه و له داھاتووشدا شوێنه‌واری دیكه‌ی عێراق ده‌خرێنه ھه‌مان لیسته‌وه به‌پشتیوانی خودا، تا عێراق دووباره پێگه‌ی شایسته‌ی خۆی وه‌رگرێته‌وه".
PM:10:28:05/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت