وه‌زاره‌تی دارایی عيراق لیژنه له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رێك پێكدێنێت كه گێچه‌ڵی به خانمه پارێزه‌رێك كردووه
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری عیراق به‌دوای فه‌رمانبه‌رێكیدا ده‌گه‌ڕێت كه له یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانیدا گێچه‌ڵی به خانمه پارێزه‌رێك كردووه و ئیبتیزازی كردووه.
رۆژی پێنجشه‌ممه 4ی ته‌مموز وه‌زاره‌تی دارایی عیراق رایگه‌یاند كه لێكۆڵینه‌وه له كرده‌ی ئیبتیزازكردن و گێچه‌ڵپێكردن له ده‌سته‌ی گشتی باجه‌كان ده‌كات.
وه‌زاره‌تی دارایی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له ماوه‌كانی دواییدا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێدوانێكی ته‌له‌فۆنی بڵاوكرایه‌وه و كه‌ناڵێكی ئاسمانیش بڵاویكرده‌وه كه تیایدا فه‌رمانبه‌رێكی ده‌سته‌ی گشتی باجه‌كان گێچه‌ڵ به خانمه پارێزه‌رێك ده‌كات و ئیبتیزازی ده‌كات كه بۆ راییكردنی كاره‌كانی سه‌ردانی دامه‌زراوه‌كه‌ی كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه له‌سه‌ر بڕیاری پشكنه‌ری گشتی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته پێكهێنراوه و رێوشوێنی یاسایی پێویست دژی هه‌ر كه‌سێك ده‌گیرێته‌به‌ر كه تێوه‌گلانی له‌و كاره ئاشكرابێت.
راشیگه‌یاندووه كه نووسینگه‌ی پشكنه‌ری گشتی وه‌زاره‌تی دارایی كار ده‌كات بۆ رێگریكردن له دیارده خراپه‌كان كه زیان به هاوڵاتیان و داهاتی گشتی و رۆڵی چاكسازی له دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی نووسراوه‌كه‌یه:
PM:08:49:05/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت