به‌ڤیدیۆ... ژماره‌یه‌ك كه‌س به دار هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر خێزانێك
وێستگه نیوز –
له قه‌زای هیتی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار ژماره‌یه‌ك كه‌س به‌دار هه‌ڵده‌كوتنه‌سه‌ر خێزانێك و دوو ئه‌ندامی خێزانه‌كه داركاری ده‌كه‌ن.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك كه‌س هه‌ڵده‌كوتنه‌سه‌ر ماڵێك و پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن و گه‌نجێك ده‌هێننه ده‌ره‌وه و به دار و به شه‌ق هێرشده‌كه‌نه‌سه‌ریان به‌بێ ئاوڕدانه‌وه بۆ ئافره‌تێكی به‌ته‌مه‌ن كه هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و دوو كه‌سه له ده‌ستیان رزگار بكات.
موقه‌ده‌م عه‌مار مه‌جید ئه‌فسه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسی هیت له‌وباره‌وه بۆ سۆمه‌ریه‌نیوز وتی: "ئه‌و چوار كه‌سه‌مان ده‌ستگیركردووه كه هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر ماڵه‌كه و به‌بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رن".
وتیشی: "ئه‌و ماڵه‌ی هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر ماڵی مامۆستایه‌كه و له رابردوودا ناچاربوون له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه بكه‌ن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه دوای یه‌كلاییبوونه‌وه‌ی دۆسیه‌كانیان، ئه‌و چوار كه‌سه ده‌توانن به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه، سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایه و هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆمار بكه‌ن.
موقه‌ده‌م عه‌مار مه‌جید ئاشكراشیكرد كه ئه‌و چوار كه‌سه‌ی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر ماڵه‌كه سه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌كانن و له رابردوودا رێكخراوی داعش 13 ماڵی له گه‌ڕه‌كی حه‌ی به‌كر ته‌قاندوونه‌ته‌وه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پۆلیس راشیگه‌یاند كه مامۆستاكه داوای له‌و كه‌سانه كردووه له ماڵه‌كه‌یدا نیشته‌جێ بن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو رێگرییان كردووه له‌وه‌ی چه‌كدارانی سه‌ر به هێزه‌كانی سه‌حوات كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هه‌یه، ماڵه‌كه‌ی بته‌قێننه‌وه.
PM:05:11:05/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 14152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت