یه‌كه‌م لێدوانی ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی توركیا
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه ره‌نگه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری هاتای كه‌تیایدا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، په‌یوه‌ندی به تیرۆره‌وه هه‌بێت.
میدیاكانی تورکیا بڵاویانکردەوە "نیوەڕۆی ئەمرۆ هەینی 5ی تەمموزی 2019 لە شاری هاتای سەر بە ویلایەتی ره‌یحانلی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌رباره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ره‌یحانلی، وتی: "له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بۆمبی تێدابووه و سێ كه‌سی سووری سه‌رنشینی بوون".
وتیشی: "به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی وه‌زیری ناوخۆ داوێتی له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه هه‌ر سێ كه‌سه‌كه مردوون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌دڵنیاییه‌وه له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت، پشكنین بۆ ناسنامه كراوه. له ئێستادا هێزه ئه‌منییه‌كان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن له كاتێكی كورتدا ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت".
سه‌رۆك كۆماری توركیا راشیگه‌یاند كه ره‌نگه ته‌قینه‌وه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كی به تیرۆره‌وه هه‌بێت.
شاری هاتای ره‌یحانلی نزیكه له‌سنووری سوریاوه و له ساڵی 2013دا له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو 52 كه‌س كوژران كه ژماره‌یه‌كیان ئاواره‌ی سوری بوون.
PM:04:49:05/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت