جه‌واد زه‌ریف بۆ ئه‌مریكا: به جدیتانه؟
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گاڵته‌ی به به‌یاننامه‌یه‌كی كۆشكی سپی دێت كه ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت پێش رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ش، تاران مه‌رجه‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆم-ی پێشێلكردوه.
رۆژی دووشه‌ممه 1ی ته‌مموزی 2019 ئێران رایگه‌یاند كه بڕی یۆرانیۆمی كه‌م پیتێنراو له عه‌مباره‌كانیدا 300 كیلۆگرامی تێپه‌ڕاندوه، به‌وه‌ش پابه‌ندبونه‌كانی خۆی به رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه كه‌مكرده‌وه.
دوای راگه‌یاندنه‌كه‌ی ئێران، ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: گومان ده‌كرێت ته‌نانه‌ت پێش رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ش ئێران مه‌رجه‌مانی پیتاندنی یۆرانیۆمی پێشێل كردوه.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گاڵته‌ی به‌و به‌یاننامه‌یه‌ی كۆشكی سپی هاتووه و له تویته‌ری خۆی به ته‌نها وشه‌یه‌ك وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و له‌ژێر به‌یاننامه‌كه‌دا نوسیویه‌تی" به‌جدیته؟"
له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپی‌دا هاتووه كه ئه‌مریكا سیاسه‌تی ئه‌وپه‌ڕی فشار بۆسه‌ر ئێران درێژه پێده‌دات تا ئه‌وكاته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته ره‌فتاری خۆیان ده‌گۆڕن.
پێشتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندبوو كه ئێران رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی پێشێل نه‌كردوه و ئه‌وه‌ی كه ده‌یكات به‌پێی بڕگه‌ی 36ی رێككه‌وتنه‌كه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو ئه‌گه‌ر ته‌نها فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا پابه‌ندبن به به‌ڵێنه‌كانیانه‌وه، ئه‌وا ئێرانیش به رێككه‌وتنه‌كه‌وه پابه‌ند ده‌بێت.
PM:07:35:04/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 4084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت