نوجێفی: دۆخی ئه‌منیی موسڵ لاوازه و ژماره‌یه‌كی زۆر داعشی تێدا ماوه
ئه‌سیل نوجێفی، پارێزگاری پێشوتری موسڵ
وێستگه نیوزـ
پارێزگاری پێشوتری موسڵ باسی له لاوازیی دۆخی ئه‌منیی موسڵ كرد و رایگه‌یاند هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی رێكخراوی داعش له‌و شاره ماون.
له لێدوانێكدا بۆ سایتی روسیاتوده‌ی، ئه‌سیل نوجێفی، پارێزگاری پێشوتری موسڵ رایگه‌یاند: ناكرێت بوترێت كه حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر موسڵدا هه‌یه، ناشكرێت بڵێین دۆخه‌كه جێگیره، شاره‌كه له‌هه‌ر ساتێك‌دا بێت له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی تێكچونی دۆخه‌كه‌یدایه.
به‌وته‌ی نوجێفی، به‌ئێستاشه‌وه داعش له ده‌وروبه‌ری موسڵ جموجموڵی هه‌یه به‌تایبه‌ت له بیابانه‌كانی نزیك سنوری سوریا، ده‌شڵێت هه‌رچه‌نده هێز بۆ زامنكردنی ئه‌و سنورانه دابینكراوه، به‌ڵام ئه‌وانه هێزی ساده‌ن و چه‌كه‌كانیان ئه‌وه‌نده نییه بتوانن به‌ره‌نگاری ئه‌و ئاسته‌نگانه ببنه‌وه.
وته‌كانی نوجێفی له‌كاتێكدایه كه راپۆرتێكی "په‌یمانگای لیكۆڵینه‌وه له جه‌نگ" له ئه‌مریكا باسی له‌وه كردوه: سه‌ره‌ڕای ده‌كردنی داعش له زۆربه‌ی خاكی عیراق و سوریا، به‌ڵام هێشتا مه‌ترسیی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ خاكی ئه‌و دوو وڵاته له ئارادایه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه داعش هێشتا نزیكه‌ی 30 هه‌زار چه‌كداری له عیراق و سوریا هه‌یه، ئه‌م ژماره‌یه‌ش به‌شی ئه‌وه ده‌كات له سێ ساڵی داهاتوودا داعش چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وه‌ك موسڵ و فه‌لوجه و خورهه‌ڵاتی سوریا داگیربكاته‌وه.
PM:05:53:03/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت