عیراق..روفاتی زیاتری دیله كوه‌یتییه‌كان ده‌دۆزرێته‌وه
ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق رایگه‌یاند كه دوو ناوچه‌یه‌یان له باشوری وڵات دۆزیوه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت روفاتی به‌دیلگیراوه كوه‌یتیه‌كانی سه‌رده‌می رژێمی به‌عسی تێدا بێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق ئاشكرایكردوه ئه‌و دوو ناوچه‌یه ده‌كه‌ونه سه‌ر رێگه‌ی نوگره سه‌لمان پارێزگای له موسه‌ننا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه روفاتی دیله‌كان به هاوكاریی ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق و كوه‌یت و خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی له شوێنه‌كانیان ده‌رهێنراون و براونه‌ته فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری بۆ پشكنینی جینه‌كانیان و لێكچواندنیان به جینی كه‌سوكاریان.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه نمونه‌ی جینه‌كان به ده‌سه‌ڵاتدارانی كوه‌یتیش ده‌درێت تا ئه‌وانیش پشكنینی DNA بۆ روفاته‌كان بكه‌ن.
له سه‌رده‌می داگیركردنی كوه‌یت له ساڵی 1990 له‌لایه‌ن رژێمی سه‌دام حسێن، زۆرێك له هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته به‌دیلگیران و له ناوچه‌كانی باشوری عیراق كوژران و خرانه گۆڕی به كۆمه‌ڵه‌وه.
PM:06:20:01/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2460
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت