یۆرانیۆمی كه‌م پیتێنراوی ئێران رێژه‌ی رێگه‌پێدراوی تێپه‌ڕاند
وێستگه نیوزـ
ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی بڕی یۆرانیۆمی كه‌مپیتێنراو له عه‌مباره‌كانی وڵاته‌كه‌یدا، رێژه‌ی رێگه‌پێدراوی تێپه‌ڕاندوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ی ته‌مموزی 2019، ئاژانسه‌كه ئاشكرایكرد كه بڕی یۆرانیۆمی كه‌م پیتێنراو گه‌یشتوه‌ته 205 كیلۆگرام، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌دا بڕی 202.8 كیلۆگرام وه‌ك كه‌مترین ئاست بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئێران دیاریكراوه.
پێشتر محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندبوو كه رێژه‌ی عه‌مباركراوی یۆرانیۆمی كه‌مپیتێنراوی ئێران 300 كیلۆگرامی تێپه‌ڕاندوه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌یئه‌و پلانه‌دا دێت كه تاران بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پابه‌ندبونه‌كانی به رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه خستویه‌تییه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران راشیگه‌یاندبوو كه ئه‌و رێوشوێنانه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ سوككردنی سزاكانی سه‌ر ئێران گرتویانه‌ته‌به‌ر به‌س نییه و ده‌بێت له 11 بڕگه‌دا به رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌وه پابه‌ند بن، به‌ڵام هیچ كام له به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردوه.
رۆژی هه‌ینی 27ی حوزه‌یرانی 2019 ئێران و وڵاتانی ئه‌وروپای به‌شدار له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران له ڤیه‌ننا-ی پایته‌ختی نه‌مسا كۆبونه‌وه و نه‌یانتوانی داواكارییه‌كانی ئێران جێبه‌جێ بكه‌ن كه تایبه‌ت بوو به پاراستنی تاران له‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ریدا سه‌پاندویه‌تی.
نێردراوی ئێران بۆ كۆبونه‌وه‌كه رایگه‌یاند كه وڵاتانی ئه‌وروپا هیچیان له هه‌گبه‌دا نه‌بووه و ئامانجیان له كۆبونه‌وه‌كه ئه‌وه بووه ئێران رێژه‌ی رێگه‌پێدراو بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم تێنه‌په‌ڕێنێت.
رۆژی دووشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2019، دۆناڵد تره‌مپ،ـ سه‌رۆكی ئه‌مریكا واژووی له‌سه‌ر بڕیارێك كرد كه تایبه‌ته به سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا، دوپاتیشیكرده‌وه كه رێگه‌ناده‌ن تاران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم، به‌ڵام وتیشی كه واشنتن هه‌وڵی شه‌ڕ نادادت و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ تاران بگاته رێككه‌وتن.
سزاکانی نوێیەکانی ئه‌مجاره‌ی ئەمریکا زیاتر عەلی خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئه‌و وڵاته‌ی گرتەوە،
ساڵی 2015 ئێران و وڵاتانی (5+1) واته ئه‌ڵمانیا و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی (روسیا و ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و چین و به‌ریتانیا) رێككه‌وتنێكیان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران واژوو كرد.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه دەبوو ئه‌مریكا سه‌رجه‌م سزاكانی سه‌ر ئێران هەڵبگرێت و له به‌رامبه‌ریشدا به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان سنوردار ده‌كرا و به‌ته‌واوی رێگری ده‌كرا له‌وه‌ی ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم.
به‌ڵام له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و شه‌ش وڵاته زلهێزه‌كه‌ی جیهان كشایه‌وه كه له ساڵی 2015 و له سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا واژو كرابوو، له 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا قۆناغی دووه‌می سه‌پاندنی سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا راگه‌یاند و به‌وه‌ش سزاكان له‌سه‌ر تاران توندتركران.
PM:05:50:01/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت