كه‌سێك به تۆمه‌تی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیركرا
فۆتۆ: گوگڵ
وێستگه نیوز –
له شاری واستی ناوه‌ڕاستی عیراق كه‌سێك به تۆمه‌تی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیر كرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30ی حوزه‌یرانی 2019 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای واست ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی به كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی به چه‌ك راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تۆمه‌تباره‌كه دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای واست له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاوانی واست تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه هه‌ستاوه به كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی و شاردنه‌وه‌ی ئامێری تاوانه‌كه‌ی".
وتیشی: "به‌ڵام شاره‌زایی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاوان توانی تاوانه‌كه ئاشكرا بكات و به‌ڵگه‌كان و زانیارییه‌كان كۆبكاته‌وه و رووبه‌ڕووی تۆمه‌تباری بكاته‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له كاتی لێكۆڵنه‌وه‌دا تۆمه‌تبار دانی نا به تاوانه‌كه‌یدا و به‌بڕیاری دادوه‌ر راگیرا و رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه.
PM:10:15:30/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 5280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت