چه‌ند وێنه‌یه‌كی ناخ هه‌ژێن
وێستگه نیوزـ
ئه‌م وێنانه چه‌ند چیرۆكێك له‌خۆده‌گرن كه شایه‌نی گێڕانه‌وه‌ن، هه‌ندێكیان ئازار به‌خش و هه‌ندێكیشیان نامۆن، ئه‌م چركه‌ساته سه‌رنجڕاكێشانه له‌لایه‌ن فۆتۆگرافه‌ره پیشه‌گه‌ره‌كانی جیهانه‌وه چركێنراون كه پوخته‌كه‌یان ئه‌مانه‌ن:
گه‌نجێك خوشكه بچوكه‌كه‌ی له‌ژێر داروپه‌ردوی ماڵه‌كه‌یان له سوریا رزگار ده‌كات
كچه كوردێكی ئێزدی چه‌كی بۆ پاراستنی خێزانه‌كه‌ی له‌دژی داعش هه‌ڵگرتوه
گه‌وره‌ترین و نامۆترین مێزه‌ر كه ئه‌ندامێكی گروپی "نیهاج" له‌سه‌ری كردوه، گروپه‌كه چه‌كداره و سه‌ربه تایه‌فه‌ی "سیخ"ی هندییه‌كانه
دایكێك و منداڵه ته‌مه‌ن سێ ساڵه‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی هێرشیكردوه‌ته‌سه‌ریان و ده‌موچاوی سوتاندون
منداڵێكی وێڵ بوو له جه‌نگه‌ڵه‌كانی سیبریا، دوای 11 رۆژ دۆزرایه‌وه
ژه‌می سه‌ره‌كیی خێزانێكی سیبریا خواردنی گۆشتی ئاسكه به كاڵی
سه‌ربازێك ده‌گری.. چاوه‌كانی ده‌ڵێن بێزاربوم له سوربونی گه‌وره‌كان له‌سه‌ر ئه‌و جه‌نگانه‌ی ئێمه‌ی گه‌نجی تێدا ده‌بینه قوربانی
سه‌رنشینانی پاسێكی گشتی هه‌وڵی رزگاركردنی خانمێك ده‌ده‌ن كه ده‌یویست به بڕینی ده‌ماره‌كانی دەستی خۆی بكوژێت
منداڵی خێڵێكی ئه‌سیوپی بەشدار لە نەریتێکی تایبەت بە وڵاتەکەیدا
ئاشول پان، ئه‌و تاكه كچه‌ی كه پسپۆڕه له راوكردنی بازی ئاڵتونی له كازاخستان، ئه‌م كچه 13 ساڵه توانی بازێك راو بكات كه ته‌مه‌نی 3 ساڵه
منداڵێکی فه‌له‌ستینی كڵاشینكۆفی هه‌ڵگرتوه و له هه‌ڵمه‌ته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی له كه‌رتی غه‌ززه به‌شداره
كرێكارێكی كانه خه‌ڵوزه‌كان له چین
منداڵێكی سوریی 7 ساڵان شانبه‌شانی شۆڕشگێڕان چه‌كی هه‌ڵگرتوه
ژنه جوتیارێكی به‌ته‌مه‌ن له گوندێكی بچوكی ڤێتنام
كچێك به نێو داری جۆری باوباب له دارستانه‌كانی مه‌دغه‌شقه‌ردا ده‌ڕوات
کاتی خواردنەوەی چا لە نیمچەدورگەی یاماڵ
كچێكی ئه‌سیوپی له خێڵی سور!
راهیبێك و براكه‌ی
دەرچویەکی زانکۆ له‌گه‌ڵ باوكه جوتیاره هه‌ژار و ساده‌كه‌ی
كچه كوردێكی ئێزدی له‌سه‌ر سنوری عیراق و سوریا دوای هه‌ڵاتنی له‌ده‌ست داعش چاوه‌ڕوانی په‌ڕینه‌وه‌یه به‌ره‌و پارێزگای دهۆك
دایكێك و منداڵه‌كه‌ی.. چاوه‌كانیان ره‌نگێكی نامۆیان هه‌یه رەنگی چاوێکیان لەوەی تر جیاوازە
منداڵێك یارمه‌تیی باوكه به‌دمه‌سته‌كه‌ی ده‌دات بكه‌وێته‌سه‌ر پێ
منداڵێكی دوو ساڵان خواردن به دایکی دەدات کە هەردوو دەستی نییە
PM:06:31:29/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 22180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت