وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: حكومه‌ت به‌رده‌وامه له یه‌كخستنی نرخی ده‌رمان
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، له رێگای لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه به‌ردوامن له یه‌كخستن و چاودێریكردنی نرخی ده‌رمان و له‌ناوبردنی ده‌رمانی بێكواڵێتی.
خالیس قادر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ وێستگه نیوز وتی: "حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه له یه‌كخستنی نرخی ده‌رمان له سه‌رتاسه‌ری كوردستان، تا ئێستاش زیاتر له پێنج هه‌زار و 500 جۆره ده‌رمان نرخیان یه‌ك خراوه و، تا ته‌واوبوونی هه‌موو جۆره‌كانی ده‌رمان پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت".
رایشیگه‌یاند: "جگه له یه‌كخستنی نرخه‌كان له رێگای لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه، چاودێریی كۆمپانیا و كۆگا و ده‌رمانخانه‌كان ده‌كه‌ین بۆ پابه‌ندبوونیان به‌و نرخه‌ی كه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆیان دیاری كراوه، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیی بڕیاره‌كانی حكومه‌ت بكه‌ن، ئه‌وه تووشی سزای یاسایی ده‌بن".
خالیس قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "به‌هۆی كارایی كوالێتی كۆنترۆڵەوە ئێستا به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵی كواڵێتی و هێنانی ده‌رمان كراوه، رێگا نادرێت هیچ جۆره ده‌رمانێكی كواڵێتی نزم بێته هه‌رێمی كوردستان".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكرایشی كرد: "جگه له ده‌رمانی هاورده، له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش دوو كۆمپانیای تایبه‌ت به دروستكردنی ده‌رمان هه‌ن، كه به شێوه‌یه‌كی ورد له بواری چۆنیه‌تیی دروستكردن و كۆالێتیی به‌رهه‌مه‌كانیانەوە له‌ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تدان".
هــ. ر
PM:11:03:26/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2072
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت