بەهۆی بۆردوومانی تورکیا هاوڵاتییه‌ك شه‌هید بوو
ئەو هاوڵاتییەی شەهید بوو
وێستگه نیوز ـ
بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە دەڤەری برادۆست هاوڵاتییه‌ك شه‌هید ده‌بێت و برایه‌كیشی برینداربوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی حوزه‌یرانی 2019، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی بۆردومانی دەڤەری برادۆستیان کرد و لە گوندی زینی خەلیل بەگ دوو برا بەر بۆردومانەکە کەوتن كه یەکێکیان گیانیلەدەستداوە و ئەوی دیکەش بە خەستی برینداربووە.
ئه‌و دوو برایه‌ی به‌ر بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا كه‌وتوون ناویان مەنسوور نافع و پەشێو نافع-ه، مەنسور تەمەنی 25 ساڵە، خێزاندارە و دوو منداڵی ھەیە، گیانیلەدەستداوە، پەشێوی 20 ساڵیش بە سەختی برینداربووە.
هــ. ر
PM:09:45:26/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت