بارزانی و كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌

‌دیمەنێک لە دیدارەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمڕۆ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان كرد و چەند پرسێکی تایبەت بە پرۆسەی سیاسی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدایان تاوتوێکرد.

مارتن وار، كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کارەکەی لە هەرێمی کوردستان، لە سەڵاحەدین سەردانی بارزانی کرد.

بە گوێرەی راگەیه‌ندراوی کۆبوونەوەکە، لە دیدارەكەدا کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان هاتووە تا سوپاسگوزاریی خۆی پێشکەش بە بارزانی بکات و خۆشحاڵی خۆی بە ماوەی کارکردنی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.

کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ستایشی ئەو هاوئاهەنگی و هاوکارییەی کرد کە لەماوەی کارکردنیدا لەگەڵ دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدیکردووە، هەروەها هیوای خواست پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان زیاتر پەرەبستێنن.

هاوکات بارزانی سوپاسی کونسوڵی گشتیی بەریتانیای کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواست.

هەر لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكان لە ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی، پرۆسەی سیاسیی عێراق، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدایان ئاڵوگۆڕ كرا.

هەروەها باسی بەردەوامیی هەڕەشە و مەترسییەكانی داعش لەسەر ئاسایشی عیراق و ناوچەكە کرا و جەخت کرایەوە رووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییە ئەرکێکی هەمەلایەنەیە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان باسی لێوەکرا.

هــ. ر


PM:07:37:26/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 1980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو