تا رۆژی یه‌كشه‌ممه مۆڵه‌ت دراوه‌ته ئه‌م ئۆتۆمبێلانه
دوامۆڵەت دەدرێتە ئاڕمەکان
وێستگه نیوز ـ هەستیار
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، تا رۆژی یه‌كشه‌ممه مۆڵه‌ت له‌به‌ر ده‌ست ئۆتۆمبێله ئاڕم و ئه‌وروپییه‌كان ماوه بۆ ئه‌وه‌ی تۆماریان بكه‌ن و ژماره‌یان پێبدرێت، ده‌شڵێت: "له دوای ئه‌و واده‌یه مامه‌ڵه‌یان لێوه‌رگیرێت".
لیوا رزگار عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ماوه‌ی 15 رۆژ درێژكرایه‌وه بۆ ئۆتۆمبێله ئاڕم و ژماره ئه‌وروپییه‌كان كه‌له مۆدێلی 94 به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌ستپێده‌كات و تا 1ی ته‌مموزی 2019، ده‌توانن مامه‌ڵه‌كانیان رایی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ژماره‌ی تایبه‌ت به ئۆتۆمبێله‌كانیان.
لیوا رزگار وتیشی: "ئه‌و واده‌یه‌ی دیاریكراوه رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌كات و له‌دوای ئه‌وه‌ی هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك وه‌رناگرین و چاوه‌ڕوانی بڕیاری نوێی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین".
سه‌ره‌تای مانگی ئایاری ئەمساڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری پێدانی تابلۆ‌و تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا‌و ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری تابلۆی بیانی له مۆدێلی (1994 تا 2015)، خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه تا بڕیاربوو تا رۆژی 4ی حوزەیرانی 2019 كاری پێبكرێت بەڵام درێژ کراوەتەوە بۆ سەرەتای مانگی تەمموز.
له‌دوای ساڵی 2004 و دوای رووخانی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام، به ده‌یان ئۆتۆمبێل هاتنه شاره‌كانی هه‌رێمه‌وه‌و به‌شێكیان ژماره‌یان پێدراو به‌شێكی دیكه‌شیان به پێدانی ئاڕم و كارتی زانیاری تا ئێستا به‌ده‌ست خاوه‌نه‌كانیانه‌وه ماونه‌ته‌وه.
PM:05:43:26/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 26632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت