به‌رهه‌م ساڵح: ده‌ستبه‌رداربون له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران كاره‌ساته
د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری عیراق پێی وایه كه ده‌ستبه‌رداربون له‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌ی ئێران و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی واژویانكردوه، ده‌بێته كاره‌سات بۆ وڵاتانی دراوسێ.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن، كریستیان ئه‌مانبه‌ر، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵه‌كه پرسیاری ئه‌وه‌ی د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق كرد كه چ ئامۆژگارییه‌كی بۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئیداره‌كه‌ی ده‌بێت سه‌باره‌ت به كشانه‌وه له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران؟
له وه‌ڵامیشدا سه‌رۆك كۆماری عیراق وتی: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، ته‌نها بۆ تاران كاره‌سات نییه، به‌ڵكو بۆ وڵاتانی دراوسێش كاره‌ساته.
سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌وه‌ی به‌بیرهێناوه كه به‌هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكاوه له ساڵانی 1990 عیراق چ نه‌هامه‌تییه‌كی به‌سه‌ر هات و چۆن ئه‌و سزایانه كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی به‌ئێستاشه‌وه وێرانكردوه.
وتیشی: هه‌رله‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هاوسۆزین له‌گه‌ڵ گه‌لی ئێران، پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كی ئێستاش ئه‌وه‌یه كه ئایا سه‌پاندنی سزا رێگه‌یه‌كی دروسته بۆ گۆڕانكاری له‌و ره‌فتار و سیاسه‌ته‌دا كه ئه‌مریكا له ئێرانی ده‌خوازێت؟
رۆژی دووشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2019، دۆناڵد تره‌مپ،ـ سه‌رۆكی ئه‌مریكا واژووی له‌سه‌ر بڕیارێك كرد كه تایبه‌ته به سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا، دوپاتیشیكرده‌وه كه رێگه‌ناده‌ن تاران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم، به‌ڵام وتیشی كه واشنتن هه‌وڵی شه‌ڕ نادادت و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ تاران بگاته رێككه‌وتن.
سزاکانی نوێیەکانی ئه‌مجاره‌ی ئەمریکا زیاتر عەلی خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئه‌و وڵاته‌ی گرتەوە،
ساڵی 2015 ئێران و وڵاتانی (5+1) واته ئه‌ڵمانیا و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی (روسیا و ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و چین و به‌ریتانیا) رێككه‌وتنێكیان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران واژوو كرد.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه ئه‌مریكا سه‌رجه‌م سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گرت و له به‌رامبه‌ریشدا به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان سنوردار ده‌كرا و به‌ته‌واوی رێگری ده‌كرا له‌وه‌ی ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم.
به‌ڵام له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و شه‌ش وڵاته زلهێزه‌كه‌ی جیهان كشایه‌وه كه له ساڵی 2015 و له سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا واژو كرابوو، له 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا قۆناغی دووه‌می سه‌پاندنی سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا راگه‌یاند و به‌وه‌ش سزاكان له‌سه‌ر تاران توندتركران.
PM:02:05:26/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 4052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت