وێستگەنیوز ناوی ئەو سێ کەسە ئاشکرا دەکات کە یەکێتی کاندیدی کردون بۆ پارێزگاری کەرکوک

‌لۆگۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

وێستگە نیوز-

 

یەکێتی ناوی سێ کاندیدی نوێی داوە بە پارتی بۆ ئەوەی رەزامەندییان لەسەر دەرببرێت بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک.

عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی حوزەیرانی 2019 شاندێکی یەکێتی لە هەولێر لەگەڵ پارتی کۆدەبێتەوە".

عیماد ئەحمەد ئاماژەی بەوەداوە "لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان سێ ناو بۆ پارێزگاری کەرکووک پێشنیاز کراون و لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا ئەو سێ ناوە لەگەڵ شاندی پارتی گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت بۆ ئەوەی لەسەر کەسێک بگەنە رێککەوتن".

بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز ئەو سێ کەسەی کە یەکێتی کاندیدی کردن بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک بریتین لە "د.عومەر ئینجە، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کەرکوک، رزگار عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، خالید شوانی راوێژکاری سەرۆک کۆماری پێشوی عیراق".

تا ئێستاش دەرنەکەوتوە کە پارتی بەو کاندیدانە رازییە یاخود نا، بەڵام پێشتر پارتی زیاتر لە ١٠ ناوی رەت کردبوەوە کە لەلایەن شاندەکانی یەکێتییەوە پێشنیاز کرابون بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک".

هــ. ب


PM:02:02:26/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 22268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو