ڤیدیۆیه‌كی ده‌گمه‌نی هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌دام حسێن بڵاوبوه‌وه
سەدام و ساجیدە
وێستگه نیوزـ
ره‌غد سه‌دام حسێن، كچی سه‌رۆكی رژێمی به‌عسی پێشوو له عیراق گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ساجیده خه‌یروڵای دایكی بڵاوكرده‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵانی 1970 سه‌ده‌ی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ساجیده‌ی هاوسه‌ری سه‌دام حسێن ده‌رده‌كه‌وێت كه وه‌ك خانمی یه‌كه‌می عیراق پێشوازی له شاژنه سۆفیا، شاژنی ئەوکاتەی ئیسپانیا ده‌كات و پێكه‌وه ئاماده‌ی نمایشێكی جلوبه‌رگ ده‌بن كه له‌و كاته‌دا سازكراوه.
له مانگی ئایاری رابردووش ره‌غد سه‌دام حسێن رایگه‌یاندبوو كه ته‌ندروستیی دایكه ته‌مه‌ن 82 ساڵه‌كه‌ی باشه و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باسیان له كۆچیی دوایی دایكی كردبوو.
ساجیده خه‌یروڵا توڵفاح، ته‌مه‌نی 82 ساڵه و هاوسه‌ری سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی له‌سێداره‌دراوی رژێمی پێشووی به‌عس بوو.
ساجیده دوو كوڕ و سێ كچی له سه‌دام بووه، عوده‌ی 1964 و قوسه‌ی 1967 و ره‌غد 1968 و ره‌نا 1971 و حه‌لا 1977، دوای روخانی رژێمی به‌عس عوده‌ی و قوسه‌ی كوژران و كچه‌كانیشی چونه ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
PM:01:21:26/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 16376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت